Erbil 11°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 10:28

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: بارزانی سەرکردەیەکی مێژوویی و ئازای گەلی کوردە

ئه‌مریكا داوا له‌ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات به‌ په‌له‌ كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكه‌ن
کوردستان TV
100%

وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مریكا، داوا له‌  حكوومه‌تى عێراقى فیدڕاڵ و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، به‌خێرایی كار بكه‌ن بۆ چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كان.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند، سه‌رۆك بارزانی سەرکردەیەکی مێژوویی و ئازای گەلی کوردە. داواش دەکات لایەنە کوردییەکان پشتیوانی حکومەت هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی نێچیرڤان بارزانی بکەن.

لە راگەیێندراویکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت "دەستخۆشی لە بڕیارەکەی مەسعود بارزانی دەکەین بۆ درێژنەکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتییەکەی. هاوکات دەستخۆشی لە پەرلەمانی کوردستانی عێراق دەکەین، بۆ دابەشکردنی دەسەڵاتەکانی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان بەسەر دامەزراوەکانی دیکەدا".

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: سەرۆک بارزانی کەسایەتییەکی مێژوویی و سەرکردەیەکی ئازای گەلەکەی خۆیەتی، بڕیارەکەشی بۆ درێژنەکردنەوەی ماوەی سەرۆکایەتی، ئاماژەیە بۆ دەوڵەتمەداریەتی لە قۆناخێکی سەختدا.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەشڵێت: داوای گفتوگۆی بەپەلەی نێوان هەولێر و بەغدا دەکەین بۆ چارەسەری کێشەکان بە گفتوگۆ و لەڕێی دەستوورەوە.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا دەڵێت، ئەمریکا بە پەرۆشەوە کار لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی و قوباد تاڵەبانی دەکات. داواش لە لایەنە کوردییەکان دەکەین پشتگیری حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەری کێشەکان لەو ماوەیەی ماویەتی و ئامادەکاری بۆ هەڵبژاردن لە ساڵی 2018.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.