Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:01

ئه‌و پۆلیس ‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌ سنووری که‌رکووک ئاواره‌بوون ده‌گه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر کاره‌کانیان

هه‌ر ئه‌فسه‌ر ‌و پۆلیسێك چه‌ك یان ئۆتۆمبێلی له‌لا بووه‌ ده‌بێت بیگه‌ڕێنێته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا‌ و ناحییه‌كانی كه‌ركووك رایده‌گه‌ێنێ، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان ‌و عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون، ئه‌و پۆلیس ‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ سنووری كه‌ركووك ئاواره‌بوون، بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

عه‌مید سه‌رحه‌د قادر، به‌ڕێوه‌به‌ری پۆلیسی قه‌زا‌ و ناحییه‌كانی كه‌ركووك، به‌ ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆیی هه‌رێمی كوردستان ‌و عێراق له‌سه‌ر ئه‌وه‌ رێككه‌وتوون؛ ئه‌و پۆلیس ‌و ئه‌فسه‌رانه‌ی له‌ماوه‌ی رابردوودا له‌ سنووری كه‌ركووك ئاواره‌بوون، بگه‌ڕێنه‌وه‌ سه‌ر كاره‌كانیان.

گوتیشی: هه‌ر ئه‌فسه‌ر ‌و پۆلیسێك چه‌ك یان ئۆتۆمبێلی له‌لا بووه‌، ده‌بێت له‌گه‌ڵ خۆیدا بیگه‌ڕێنێته‌وه‌ سه‌ر كاره‌كه‌ی، ئه‌مه‌ش هه‌مووی به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان هه‌ردوو وه‌زاره‌تی ناوخۆی عێراق ‌و هه‌رێمی كوردستانه‌.

 

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.