Erbil 6°C شەممە 23 تشرینی دووەم 07:27

وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق 40 فه‌رمانبه‌ری سوننه‌ی دوورخسته‌وه‌

لایه‌نه‌ سونه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی نیگه‌ران كردووه‌
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق 40 فه‌رمانبه‌ری سوننه‌ی دوورخسته‌وه‌
کوردستان TV
100%

ئیبراهیم جه‌عفه‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق له‌ بڕیاریكی نوێیدا، 40 فه‌رمانبه‌ری گواسته‌وه‌ كه‌ سه‌رجه‌میان سونه‌ مه‌زهه‌بن، ئه‌مه‌ش لایه‌نه‌ سونه‌كانی به‌ته‌واوه‌تی نیگه‌ران كردووه‌.

په‌رله‌مانتار ئه‌حمه‌د مه‌ساری، ئه‌مینداری گشتی حزبی حه‌قی نیشتمانی و ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی هاوپه‌یمانی هیزه‌ نیشتمانییه‌كان (سوننه‌كان) له‌ به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگه‌یاند: به‌ ئازارێكی زۆره‌وه‌ بڕیاری دوورخستنه‌وه‌ی 40 فه‌رمانبه‌ری دیپلۆماسی و ئیداره‌ی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌مان پێگه‌یشت كه‌ هۆكاره‌كانی ناپیشه‌یی و نایاسایی و ناده‌ستوورین، هه‌وڵه‌كانی ئاشته‌وایی نیشتمانیش له‌بار ده‌بات كه‌ هه‌موو لایه‌نه‌كان هه‌وڵی بۆ ده‌ده‌ین.

ئه‌حمه‌د مه‌ساری، له‌ به‌یاننامه‌كه‌دا ڕایگه‌یاندووه‌: ئه‌م جۆره‌ بڕیارانه‌ وامان لێده‌كات گومان له‌ ئاشته‌وایی نیشتمانی بكه‌ین و په‌یامێكی نه‌رێنیش بۆ عێراقییه‌كان ده‌نێرێت.

سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.