Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 17:17

پارتی ئیدانه‌ی هێرشکردنه‌ سه‌ر باره‌گایه‌کی یه‌کێتیی له‌ زاخۆ ده‌کات

رێگا نەدەن گێرەشێوێن و خراپەکاران هەوڵی شێواندنی بارودۆخی کوردستان بدەن
کوردستان TV
100%

لە روونکردنەوەیەکدا پارتی دیموکراتی کوردستان ئیدانەی هێرشکردنە سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان دەکات لە زاخۆ، ئیدانەی ئەوکارە دةكات و داوایش لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە گێرەشێوێنیە دەستگیربکەن.

ئه‌مه‌ ده‌قه‌كه‌یه‌تی:

بەداخەوە ئەمشەو ۲۹ـ ۱٠ـ ۲٠۱۷، هەندێک خەڵکی گێرەشێوێن هێرشیان کردە سەر بارەگای کۆمیتەی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لە زاخۆ.

ئێمە لە پارتی دیموکراتی کوردستان، ئیدانەی ئەوکارە دەکەین و داوایش لە دەزگا پەیوەندیدارەکان دەکەین بە زووترین کات ئەنجامدەرانی ئەو کارە گێرەشێوێنیە دەستگیربکەن و ئیجرائاتی یاساییان لەگەڵدا بکەن، لەهەمان کاتدا داوا لەو دەزگایانە دەکەین وشیاربن لە پاراستنی بنکە و بارەگای سەرجەم حزبەکان و رێگا نەدەن گێرەشێوێن و خراپەکاران هەوڵی شێواندنی بارودۆخی کوردستان بدەن..

مەکتەبی سیاسی پارتی دیموکراتی کوردستان
۲۹ی۱٠ی ۲٠۱۷

ئا:سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.