چیرۆكه‌كانی ئه‌و ساڵانه به‌رهه‌مێكی دیكه‌ی نووسه‌ری كوردی خه‌لكی كرماشان "عه‌لی ئه‌شره‌ف ده‌رویشیان" ه له لایه‌ن "شه‌ریف فه‌لاح" شاعێر و وه‌رگێری رۆژهه‌لاتی كوردستان بۆ سه‌ر زمانی شیرینی كوردی وه‌رگیردرا.
چیرۆكه‌كانی ئه‌و سالانه نۆیه‌مین كتێبی چاپكراو و پینجه‌مین به‌رهه‌می وه‌رگیرانی "شه‌ریف فه‌لاح"ه كه له دوو تویی (108) لاپه‌ره و به ئه‌ژماری (100) دانه له لایه‌ن چاپه‌مه‌نی مانگ له بانه چاپ و بلاوكراوه‌ته‌وه.
ئه‌و به‌هه‌مه له چوار چیرۆكی دریژی مێرمنداڵانه پێك دێت كه باس له له دۆخی كۆمه‌لگه‌ی كرماشان ده‌كات له سه‌ره‌تای ساڵانی شۆرشی گه‌لانی ئێران كه نووسه‌ری ناسراوی كورد زۆر زیره‌كانه به ناوه‌رۆكێكی ساسی به‌ڵام به زمان و ده‌ربرینی مندالانه نووسیویه‌تی .
پێشتریش دوو به‌رهه‌می دیكه‌ی ده‌روێشیان به ناوه‌كانی ساڵانی هه‌ورین (رۆمان) و ئه‌فسانه كوردییه‌كان (ئه‌ده‌بی زاره‌كی ) له لایه‌ن وه‌رگیری ناسراوی كورد "عه‌زیز گه‌ردی "وه‌رگێردراونه‌ته سه‌ر زمانی كوردی.
جیی باسه تاكو ئیستا ده‌رویشیان زیاتر له (60) كتیب و به‌رهه‌می نوسراوی چاپ و بلاوكراوه‌ته‌وه كه هه‌ریه‌ك له بواره‌كانی "چیرۆوك بۆ منالان و میرمنالان" و "كورته چیرۆك " و فه‌رهه‌نگی خه‌لكی ئاسایی له خۆ ده‌گریت .
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.