Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:03

ئامینا زکری له‌باره‌ی پۆستی سه‌رۆکی هه‌رێم روونکردنه‌وه‌یه‌ک ده‌دا

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئامینا زكری
کوردستان TV
100%

ئامینا زكری، په‌رله‌مانتاری كوردستان له‌ فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، له‌ باره‌ی چۆڵبوونی پۆستی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، له‌و حاڵه‌ته‌ی ئێستادا، مادده‌ی 15ی یاسای سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم جێبه‌جێ ناكرێت.

ده‌قی روونكردنه‌وه‌كه‌ی ئامینا زكری:

بە پێی یاسای سەرۆکایەتی هەرێم مادەی 15 ئەگەر پلە و پایەی سەرۆکی هەرێم، لەبەر هەر هۆیەک، چۆڵ بوو، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان ـ عێراق ئەرک و فرمانەکانی هەڵدەسوڕێنێت تا لە ماوەی (60) شەست رۆژ دا لە رۆژی چۆڵ بوونی پلە و پایەکەیەوە سەرۆکێکی نوێ هەڵدەبژێرێ.

واتە بە پێی یاسا ئەو کاتە سەرۆکی پەرلەمان جێگای سەرۆکی هەرێم دەگرێتەوە کە پاش 60 رۆژ هەڵبژاردن بکرێت، لە کاتێکدا پەرلەمان لە کۆبوونەوەی یاسایی خۆی لە 24-10-2017 تەمەنی خۆی بۆ دوو وەرزی یاسا دانان درێژ کردەوە و بە پێ یاسای هەڵبژاردنی ساڵی 1992 هەڵبژاردنی پەرلەمان و سەرۆکی هەرێم لە یەک کاتدا دەکرێت.

بۆیە ئەم مادەیە کاری پێ ناکرێت و تەفسیری هەندێک لایەنی سیاسی کە سەرۆکی پەرلەمان جێگای سەرۆکی هەرێم دەگرێت پێچەوانەی یاسایە.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.