له ڕاگه‌یه‌ندراوه‌يَكه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ڕاپه‌ڕین چه‌ند ڕێكارێكی بۆ خۆپاراستن له دیارده‌ی خۆڵ ده‌ستنیشان كردووه
رێگاكانی خۆپاراستن:
- پێویسته هاوڵاتیان له‌ماڵه‌كانیان بمێنه‌وه و باشتره نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه
- له‌كاتی هاتنه ده‌ره‌وه زه‌روره ماسك (ده‌مامك) به‌كار بهێندرێت.
- ئه‌و كه‌سانه‌ی نه‌خۆشیی ڕه‌بۆ و ته‌نگه‌نه‌فه‌سیان هه‌یه و ده‌بێت له ماڵ بمێننه‌وه و به‌بێ ماسك نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
- له كاتی تێكچوونی باری ته‌ندروستی ئه‌م نه‌خۆشانه، یان ھه‌ر كه‌سێكی ئاسایی سه‌ردانی نزیكترین بنكه، یان نه‌خۆشخانه بكه‌ن
- هه‌ندێك كه‌س به‌مجۆره كه‌ش و هه‌وایه تووشی هه‌ستیاریی پێست ده‌بێت، بۆیه باشتره خۆی بپارێزێت و جلوبه‌رگی داپۆشراو بپۆشێت.
- منداڵانی قوتابخانه و باخچه‌كان باشتره له‌م ڕۆژه‌دا نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه بۆ (حه‌وشه) بۆ یاریكردن.
- هه‌ر میوه و خۆراكێك له ده‌ره‌وه بوو لێكراوه بۆ خواردن له‌م كاته‌دا پێویسته جوان بشۆرێته‌وه.
- شۆفێران باشتره له شه‌قامه‌كان لایتی سه‌یاره‌كانیان دابگیرسێنن و تیژڕه‌وی نه‌كه‌ن، چونكه مه‌ودای بینین كه‌مه، و قایشی سه‌لامه‌تی ببه‌ستن و پابه‌ند بن به ڕێنمایه‌كانی هاتوچۆ بۆ دوركه‌وتنه‌وه له ڕووداوی هاتوچۆ.
خۆڵبارین دیارده‌یه‌كی سروشتیه و هۆكاری تایبه‌تی خۆی هه‌یه زیاتر به‌هۆی گۆڕانكاری له كه‌شوهه‌وای وڵاتانی دراوسێوه به‌تایبه‌ت كه خاكی بیابانی هه‌بێت، ڕوو ده‌دات و كار ده‌كاته سه‌ر ئاو و هه‌وای كوردستان.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.