Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:53

خۆڵبارینه‌که‌ی هه‌رێمی کوردستان تا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌رده‌وام ده‌بێت

له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ زیانی بۆ سه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌
کوردستان TV
100%

له‌ شه‌وی رابردووه‌وه‌ ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كه‌وتوونه‌ته‌ به‌رده‌م شه‌پۆلێكی چڕی خۆڵبارین و به‌ڕاده‌یه‌ك مه‌ودای بینین زۆر كه‌مبووه‌ته‌وه‌، هاووڵاتییه‌كی زۆریش به‌هۆی ته‌نگه‌نه‌فه‌سی ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه‌كان كراون.

به‌ پێی پێشبینییه‌كانی كه‌شوهه‌وا خۆڵبارینه‌كه‌ تا ئێواره‌ی ئه‌مرۆ به‌رده‌وام ده‌بێت.

شه‌پۆڵ خۆڵبارین چه‌ند ساڵێكه‌ هه‌رێمی كوردستان ده‌گرێته‌وه‌، ئه‌م خۆڵبارینه‌ له‌ رووی ته‌ندروستییه‌وه‌ زیانی بۆ سه‌ر مرۆڤ هه‌یه‌ و هه‌روه‌ها كاریگه‌ری له‌سه‌ر كشتوكاڵ و گواستنه‌وه‌ و هاتوچۆ دروستكردووه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.