Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 12:06

ئه‌مڕۆ په‌رله‌مانی کوردستان کۆده‌بێته‌وه‌

نامه‌یه‌كی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتووه‌ته‌ په‌رله‌مان
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌مرۆ په‌رله‌مانی كوردستان كۆده‌بێته‌وه‌ و جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانیش رایگه‌یاندووه‌ كه‌ نامه‌یه‌كی سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گه‌یشتووه‌ته‌ په‌رله‌مان و له‌ دانیشتنی ئه‌مرۆی په‌رله‌مانی كوردستاندا بڕیاره‌ ئه‌و نامه‌یه‌ بخوێندرێته‌وه‌.

ده‌نگۆی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رۆك بارزانی راست نییه‌ و ئه‌وه‌ی هه‌یه‌ ته‌نیا ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رۆك بارزانی رازی نییه‌ ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی درێژ بكرێته‌وه‌ و هه‌مواری یاساكه‌ی بكرێت.

سه‌رۆك بارزانی له‌ دوای كۆتایهاتنی ماوه‌ی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ كاری سیاسی خۆی و به‌ قورساییه‌كی زیاتره‌وه‌ له‌ گۆڕه‌پانی سیاسی كوردستان ده‌مێنێته‌وه‌‌ و وه‌ك مه‌رجه‌عێك بۆ پرسی كورد درێژه‌ به‌ كاری سیاسی خۆی ده‌دات.

 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.