Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 11:13

به‌غدا هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی مافه‌کانی کورد ده‌دات

له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌ستووریان خستووه‌ته‌ ژێر پێ و جێبه‌جێی ناكه‌ن
کوردستان TV
#7
100%

ئه‌ندامێكی مه‌كته‌بی سیاسیی پارتی رایده‌گه‌ێنێ، له‌ ده‌ستووری عێراقدا هاتووه‌ پێویسته‌ دان به‌ ناوچه‌ی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابنرێ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی فیدراڵ، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.

هۆشیار زێباری ،ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌ تویتێكدا له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر ده‌ڵێ :له‌ ده‌ستووری عێراقدا هاتووه‌ پێویسته‌ دان به‌ ناوچه‌ی كوردستان و ده‌سه‌ڵاته‌كانی دابنرێ وه‌ك ناوچه‌یه‌كی فیدراڵ، به‌ڵام ئێستا ئه‌وان هه‌وڵی سڕینه‌وه‌ی ده‌ده‌ن.

به‌رده‌وام عه‌بادی و میلیشیاكان و به‌رپرسانی به‌غدا هێرشكردنه‌ سه‌ر ناوچه‌كانی كوردستان به‌ جێبه‌جێكردنی ده‌ستوور و سه‌پاندنی یاسا ناو ده‌به‌ن، به‌ڵام خۆیان له‌ هه‌موو لایه‌كه‌وه‌ ده‌ستووریان خستووه‌ته‌ ژێر پێ و جێبه‌جێی ناكه‌ن.

له‌ ئێستادا ده‌نگۆی زۆر هه‌ن كه‌ هاوپه‌یمانی نیشتمانی شیعه‌كان، په‌شیمان بوونه‌ته‌وه‌ له‌ده‌ستوور و پێیان وایه‌ مادده‌كانی له‌به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كپارچه‌یی عێراق نییه‌ و هه‌وڵه‌كانیان بۆ گۆڕینی ده‌ستوور چڕكردۆته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.