ئەنجوومەنی ئاسایشى نێوده‌وڵه‌تى داوای گفتوگۆى نێوان هەولێرو بەغدا دەکات
ئه‌نجومه‌نى ئاسایش: ده‌بێت ته‌قه‌كردن له عێراق ڕابگیرێت
سەرۆکی ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان راگەیێندراوێکی ئەنجوومەنەکەی لەبارەی رەوشی عێراق خوێندەوە و رایگەیاند، ئەنجوومەنی ئاسایش نیگەرانە لە پێکدادانەکانی نێوان هێزە عێراقییەکان و پێشمەرگە.
لە راگەیێندراوەکەی ئەنجوومەنی ئاسایش‌دا هاتووە "داواکارین هەردوولا بە زووترین کات دەستبکەن بە گفتوگۆ لەسەر بنەمای دەستوور".
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى كه نێرده‌ى فه‌ڕه‌نسایه لاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ڕایگه‌یاند" فه‌ڕه‌نسا و سوید ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 26/ 10/ 2017 داواى دانیشتنێكى به‌په‌له‌ى ئه‌نجومه‌نه‌كه‌یان كردووه بۆ ئه‌وه‌ى شه‌ڕ و پێكدادانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ بكه‌ن. جه‌ختیشیكرده‌وه، كه پێویسته شه‌ڕ له عێراق ڕابگیرێت.
فرانسوا دیلاتر، نێرده‌ى فه‌ڕه‌نسا لاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، كه وڵاته‌كه‌یان له‌م خوله‌دا سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نى ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تى ده‌كات، ڕایگه‌یاند: "فه‌ڕه‌نسا جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به گفتوگۆ و ڕێزگرتن له ده‌ستوورى عێراقی، كێشه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێن".
هه‌روه‌ها پشتیوانى خۆیان بۆ نێوه‌ندگیری یان كۆبیش، نێرده‌ى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له عێراق، ده‌ربڕى.
دیلاتر، له لێدوانه‌كه‌یدا بۆ ڕۆژنامه‌نووسان له باره‌گاى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نییویۆرك، گوتیشی: "كۆبیش له باره‌ى دۆخى ئێستاوه، ڕاپۆرتى خۆى به ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌نه‌كه ده‌دات".
ئاماژه‌ى به‌وه‌شدا، كه یه‌كێك له ئامانجه‌كانى دانیشتنه‌كه‌ى ئه‌مڕۆ، جه‌ختكردنه‌وه‌یه له‌سه‌ر ڕاگرتنى ته‌قه له عێراق.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی داوای دیالۆگ لە نێوان هەولێر و بەغدای دا و بڕیاری دا کە دەبێ بەگوێرەی دەستووری عێراق کێشەی نێوانیان چارە بکرێ.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەو مانگەدا کە فەڕەنسا سەرۆکایەتی دەکات و لە مانگی دابێ، ئیتاڵیا سەرۆکایەتییەکە وەردەگرێ، و بۆ مانگی 12یش یابان سەرۆکایەتییەکەی پێ رادەسپێردرێت، سەرۆکایەتییەکردنی ئەنجوومەنەکە هەر مانگێک دەوڵەتێک دەیکات.
ئەنجوومەنی ئاساییشی نێودەوڵەتی لە 5 دەوڵەتی هەمیشەیی پێکدێت، کە هەریەک لە ئەمەریکا، فەرەنسا، بەریتانیا، رووسیا و چین لەخۆ دەگرێت.
هەروەها لە 10 دەوڵەتی دیکەی ئەندامی ئەنجوومەنەکەیش لەخۆدەگرێ کە کاتین و واتە بەگوێرەی کات دەتوانرێ ئەندامەتیان لە ئەنجوومەنەکە نەمێنێ و دەوڵەتی دیکە شوێنیان بگرێتەوە.
لە ئێستادا ئەو 10 دەوڵەتهی بە کاتی ئەندامن، بریتین لە بۆلیڤیا، میسر، ئەسیوپیا، ئیتاڵیا، یابان، کازاخستان، سنگال، سوید، ئۆکرانیا، ئۆرۆگوای.
بەگوێرەی مادەی 24 لە میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان دەستەڵاتی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بریتییە لە نوێنەرایەتیکردنی سەرجەم ئەو دوڵەتانەی کە لە نەتەوە یەکگرتووەکان ئەندامن کاری خێرا و چالاکی پێدراوە بۆ گرتنەبەری رێوشوێنی ئاشتی و سەقامگیری نێودەوڵەتی بەگوێرەی پرەنسیپ و بنەماکانی نەتەوە یەکگرتووەکان.
بەگوێرەی مادەی 39 لە میساقی نەتەوە یەکگرتووەکان دەسەڵات دراوەتە ئەو ئەنجوومەنە کە لەهەر شوێنێکی دونیا هەڕەشە هەبێت یان تیرۆر یان بەکارهێنانی چەکی کیمایی یان چەکی دیکە بۆ کوشتن و یان دەسترێژی دوژمنکاری، یان ململانێی ناوخۆیی، ئەوا ئەنجوومەنی ئاسایش حاڵەتەکە دیاری دەکات و هەوڵدەدات کە بارگرژییەکە نەهێڵێت.
بەگوێرەی ماددەی 42 لە میساقی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەنجوومەنی ئاسایش دەتوانێ لەو شوێنەی کە بارگرژی هەیە وەک لە مادەی 39 دیاری کراوە دەتوانێ راستەوخۆ لیژنە رەوانە بکات و ئیجرائاتی پێویست فەرز بکات.
هەر بەگوێرەی ئەو ماددەیەى 42، ئەنجوومەنی ئاسایش دەتوانێ بۆ نەهێشتنی بارگرژی یان ئەگەر لایەنێک بە هێز درێژیە بە تێکدانی سەقامگیری دا ئەوا ئەنجوومەن دەتوانێ بە فەرزی هێزی ئاسمانی یان زەمینی یان کردەی سەربازی بڕیار بدات بۆ گەڕانەوەی سەقامگیری لە ناوچەکەدا.
بەگوێرەی ماددەی 51 هەموو ئەو شوێنەی هێرشی دەکرێتە سەر مافی بەرگری لە خۆی هەیە ئەگەر بێت و بە چەک هێرشی کرایە سەر، بۆیە ئەنجوومەنی ئاسایش دەتوانێ بۆ پارێزگاریکردن لێی بێتە دەنگ.
ئا: رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.