Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:43

پەرلەمانتارێکی مەسیحی: مەسیحییەکان پێیان باشە پێشمەرگە له‌ ناوچەکانیاندا بێت

مەسیحییەکان: حه‌شدى شه‌عبى هاوشێوه‌ى داعش مامه‌له‌مان له‌گه‌ل ده‌كات
کوردستان TV
100%

پەرلەمانتارێکی مەسیحی لە پەرلەمانی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی ھاوشێوەی رێکخراوی تیرۆریستیی داعش، ھێرشیان کردووەتە سەر ناوچە جیاجیاکانی دەشتی نەینەوا.

رۆژی پێنجشەممە 26/10/2017، وەحیدە یاقۆ ھورمز، پەرلەمانتاری مەسیحی لە پەرلەمانی کوردستان بە باسنیوزی ڕاگەیاند" بەهۆی هێرشی چەکدارانی حەشدی شەعبی بۆ سەر ناوچە مەسیحییەکانی دەشتی نەینەوا، هاووڵاتیی مەسیحی ئاوارەی شارەکانی دیکەی هەرێمی کوردستان بوون.

وەحیدە یاقۆ هورمز هەروەها رایگەیاند، هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان بەرگرییەکی قارەمانانەیان لە مەسیحییەکانی شارۆچکەی تەلەسقۆف کرد و ”ڕێگەیان نەدا حەشدی شەعبی پێشڕەوی بکەن".

ئەو پەرلەمانتارە مەسیحییە ئاماژەی بەوەش کرد، کە مەسیحییەکان پێیان باشە پێشمەرگە ناوچەکانی ئەوان بپارێزێت، چونکە چەکدارانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە توندوتیژی دژی هاووڵاتییان ئەنجام دەدەن و خەڵک لە ترسان ماڵ و حاڵی خۆیان بەجێ دەهێڵن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.