Erbil 22°C ھەینی 20 ئەیلوول 21:33

تەرمی شه‌هید "وەحید باکۆزی"  لە شاری دھۆک بەخاک سپێردرا

بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان شەھید بوو
کوردستان TV
100%

لە پێکدادانەکانی نێوان میلیشیاکانی حەشدی شەعبی و ھێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی دیموکراتی کوردستان شەھید بوو، هه‌ر ئه‌مرۆش تەرمی خوالێخۆشبوو لە شاری دھۆک بەخاک سپێردرا.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 26/10/2017ی وەحید باکۆزی، بەرپرسی لقی شنگالی پارتی، لە چوارچێوەی پێکدادانەکانی نێوان پێشمەرگە و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ناوچەکانی رۆژئاوای دیجلە شەھید بوو، تەرمی خوالێخۆشبوو لە شاری دھۆک، لە رێوڕەسمێکی شایستە و گردبوونەوەیەکی جەماوەری بەخاک سپێردرا.

ئەمە لە کاتێکدایە، کە ئەمڕۆ پێنجشەممە، میلیشیاکانی حەشدی شەعبی لە ڕۆژئاوای دیجلەوە، تاکو پردێ ھێرشیان کردە سەر ھێزی پێشمەرگەی کوردستان، بەڵام لە سەرجەم ھێرشەکاندا تێکشکێنران و دەیان چەکداریان کوژران و بریندار بوون کە لە نێویاندا سەرکردەی باڵا ھەن.
 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.