فەرماندەیەکی پێشمەرگە لە قەزای شنگال ئاشکرای دەکات حەشدی شەعبی دوای داگیرکردنی شنگال، دەستیان کردووە بە تاڵانکردنی دامودەزگا حزبی و حکوومییەکان و چەندین بارەگا و بازگەی پشکنینیان لەناو قەزاکە داناوە.
قاسم شەشۆ، فەرماندەی فەرماندەیی پێشمەرگەی شنگال ئەمڕۆ چوارشەممە 2017/10/25 ڕایگەیاند: "ئەوکاتەی حەشدی شەعبی هێرشیان کردە سەر شنگال، بەڵێنیان دا کە دەستدرێژی نەکەنه سەر ماڵ و موڵکی خەڵک و دامودەزگا حکوومییەکان، بەڵام ئێستا بە پێچەوانەوە دەجووڵێنەوە و زۆربەری ناوەندە حکوومییەکانیان تاڵان کردووە و خەڵک لەوە دەترسن حەشدی شەعبی لەو دەڤەرە ئاڵۆزیی مەزنتر دروست بکەن و دیسان قەزاکە تووشی جینۆسایدێکی دیکە بکەنهوه، بۆیە داواکارن ئەو چەکدارانە لە شنگال نەمێنن".
ئەو فەرماندەیەی پێشمەرگە ئاماژەی بەوەش کرد: "حەشدی شەعبی لە شنگال دەستی داوەتە دروستکردنی ئاڵۆزی و شەوانە لەناو قەزاکە بازگەی پشکنین دادەنێن و هاووڵاتیانی سڤیل ناوێرن هاتوچۆ بکەن و کەشێکی مەترسیداریان بەسەر شارەکەدا دروست كردووهو خەڵکیش بەم رهوشه زۆر تووڕەو بێزاره.
كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.