Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 15:31

سه‌ناتۆر جان مه‌ککه‌ین : له‌ نێوان کوردستان و عێراق، من کوردستان هه‌ڵده‌بژێرم

ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ ناكۆكییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌
کوردستان TV
#7
100%

گه‌وره‌ سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكا رایده‌گه‌ێنێ، ده‌بێ ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورد ببه‌ستێ و كورده‌كان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ره‌كییه‌كان بپارێزێت. چونكه‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ ناكۆكییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ شاری كه‌ركوك روویدا.

سه‌ناتۆر جان مه‌ككه‌ین ، گه‌وره‌ سیاسه‌تمه‌داری ئه‌مه‌ریكا و كاندیدی پێشووی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مه‌رێكا و به‌رپرسی حزبی كۆماری ده‌سه‌ڵاتدار له‌ ئه‌نجوومه‌نی پیران، له‌ وتارێكیدا له‌ رۆژنامه‌ی نیۆیۆرك تایمزدا نووسیویه‌تی: له‌ نێوان كوردستان و عێراق، من كوردستان هه‌ڵده‌بژێرم و ئه‌و هێرشه‌ی كرایه‌ كوردستان ده‌ستی ئێرانی تێدابووه‌.

ده‌شنووسێ: ده‌بێ ئه‌مریكا هاوپه‌یمانی له‌گه‌ڵ كورد ببه‌ستێ و كورده‌كان له‌ هه‌ڕه‌شه‌ ده‌ره‌كییه‌كان بپارێزێت. چونكه‌ ئێران له‌ ناوچه‌كه‌ ناكۆكییه‌كان قووڵتر ده‌كاته‌وه‌،هه‌روه‌ك ئه‌وه‌ی له‌ شاری كه‌ركوك روویدا.

ده‌شڵێت:با روون بم له‌گه‌ڵتان، ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند نه‌توانێت گرتنی ئاسایشی گه‌لی كوردستان بكات له‌ عێراق، ئه‌وا كورده‌كان شایه‌نی ئازادی خواسته‌كانی خۆیان.

هه‌روه‌ها:ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر ئێمه‌ به‌ده‌م خه‌وه‌ رێبكه‌ین، ده‌شێ له‌ ئاینده‌ خه‌به‌رمان بێته‌وه‌و به‌ده‌ست به‌تاڵی له‌هاوكێشه‌كه‌ بكرێنه‌وه‌ ده‌ره‌وه‌،بۆیه‌ باشترین چاره‌سه‌ر ئه‌وه‌یه‌ ده‌ست له‌ هاوپه‌یمانه‌ راستگۆكانمان به‌رنه‌ده‌ین.

 

كوردستان تیڤی

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.