به‌هۆی كۆچی دوایی مامۆستا عه‌لی عه‌بدوڵڵا، مه‌سروور بارزانی په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكرده‌وه ده‌ڵێت: پرسە و سەرەخۆشی لە خۆم و جەنابی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی مامۆستا عەلی عەبدوڵلا، ده‌كه‌م ، مامۆستا وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی و وەک سەرکردەیەکی مەزن و چەندین جار وەک جێگری سەرۆکی پارتی، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی نیشتمان تەرخان کرد.
مه‌سروور بارزانی، راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، به‌هۆی كۆچی دوایی عه‌لی عه‌بدوڵڵا، یه‌كێك له دامه‌زرێنه سه‌ره‌كییه‌كان و جێگری پێشووی سه‌رۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان، په‌یامێكی هاوخه‌می بڵاوكردووه‌ته‌وه ده‌ڵێت: "بە بۆنەی کۆچی دوایی مامۆستای تێکۆشەر و گەورەمان عەلی عەبدوڵڵا پرسە و سەرەخۆشی لە خۆم و جەنابی سەرۆک بارزانی و بنەماڵەی بەرێزی مامۆستا و سەرجەم ئەندامان و جەماوەری پارتی و هەموو کوردانی دڵسۆز دەکەم".
مه‌سروو بارزانی له په‌یامه‌كه‌یدا باسی خه‌بات و رۆڵی عه‌لی عه‌بدوڵڵا ده‌كات ده‌ڵێت: "مامۆستا عەلی عەبدوڵلا، وەک یەکێک لە دامەزرێنەرانی پارتی و وەک سەرکردەیەکی مەزن و چەندین جار وەک جێگری سەرۆکی پارتی، هەموو تەمەنی بۆ خزمەتی نیشتمان تەرخان کرد، بۆیە بە شانازییەوە ناوی مامۆستا هەمیشە وەک کەسایەتیەکی مەزن و کاریگەر و گەشاوەی ناو مێژووی بزاڤی رزگاریخوازی کورددا دەمێنتەوه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه خوالێخۆشبوو مامۆستایەکی کارامەی من و زۆرێک لە کادیران و تێکۆشەرانی کایەی سیاسی بووە و یادی ئەم زاتە مەزنە هەمیشە لای ئێمە بە زیندوویی دەمێنتەوه، خوا سەبووری هەموو لایەکمان بدات و جێگەی مامۆستای خوالێخۆشبوومان بەهەشتی بەرین بێت.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.