بهرێز مهسعود بارزانی سهرۆكی ههرێمی كوردستان پهیامێكی بهبۆنهی كۆچی دوایی مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا بڵاوكردهوه كه ئهمه دهقهكهیهتی:
بەناوی خودای بەخشندە و میهرەبان
بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێكۆشەر و خەباتگێڕی گەلەكەمان و یەكێك لە دامەزرێنەرانی پارتی دیموكراتی كوردستان مامۆستا عەلی عەبدوڵڵام پێ گەییشت، كاك عەلی عەبدوڵڵا مامۆستای كوردایەتی و پارتایەتی و بۆ شەخسی من وەك برا گەورە و مامۆستای شۆڕشگێڕی بووە.
زۆر خەمبارین بە لەدەستدانی پیاوێكی خەباتگێڕی وەك مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا و جێگەی دەستی لە كاروانی خەبات و كوردایەتیی گەلەكەمان دیارە و بۆ هەمیشە دەمێنێتەوە.
بەم بۆنە خەمناكەوە سەرەخۆشی لە خۆم و ئەندام و لایەنگرانی پارتی دیموكراتی كوردستان و هەموو گەلی كوردستان دەكەم، لە خودای مەزن داواكارم خواڵێخۆشبوو مامۆستا عەلی عەبدوڵڵا بە بەهەشتی بەرین شاد بكات و سەبر و ئارامی بە هەموو لایەكمان ببەخشێت.
انا للە و انا الیە راجعون
مسعود بارزانی
24ـی 10ـی2017
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.