Erbil 13°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:33

مەحمود محەمەد: ئەوەی لەکەرکوک کرا خیانەت بوو لە خوێنی شەهیدان و کورد

لەمیانی وتووێژێکی لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا
کوردستان TV
100%

وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنیت، حیزبەکەی لەگەڵ حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی نییە بۆ ئەم قۆناغەی هەرێمی کوردستان چونکە کێشەکان زیاتر دەکات نەک چارەسەر.
 
مە‌حمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان لەمیانی وتووێژێکی تایبەتدا لەگەڵ بەشی کوردی دەنگی ئەمریکا وتی"لەم کاتەدا حکومەتی ڕزگاری نیشتمانی کە گۆڕان و هەندێک لایەنی هاوئاوازی داوای دەکەن کێشەکان لەهەریمی کوردستان زیاتر دەکەن نەک ببێتە چارەسەر بۆ کێشەکان.

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان داواکاری ئەو لایەنانەی بەهەوڵێک بۆ گرتنەدەستی دەسەڵات و وتی"دوای ئەوەی ئەو لایەنانە ویستیان خۆپیشێندانەکانی (17)ی شوبات و مامۆستایان ئیستغلال بکەن بۆ گەیشتن بەدەسەڵات بەڵام پێی نەگەیشتن ئێستا لەو ڕێگایەوە دەیانەوێت بەدەسەڵات بگەن.

وتیشی"دوای ئەوان حکومەت پێکدەهێنن خۆ دەبێت پەرلەمان شەرعیەت بدات بەو حکومەتە و دەبێت زۆرینە دەنگ بدەن خۆ ئەگەر گۆڕان کۆبئنەوەی پەرلەمانی بە زۆرینە بۆ بکرایە هەر زوو ئەنجامیان دەدا و یەکێت و یەکگرتوو خۆیان لەناو حکومەتدان تا ئێستا قابیلە داوای حکومەتی لەوجۆرە بکەن.

سەبارەت بە ڕووداوەکانی کەرکوک مەحمود محەمەد وتی"بەداخەوە ئەوەی لەکەرکوک ڕوویدا بەهۆی ڕێکەوتنی چەند سەرکردەیەکی یەکێتی بوو لەگەڵ ‌هادی عامری و عەبادی و حەشدی شەعبی بوو.

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان ئاماژەی بەناوی یەکێک لەسەرکردەکانی یەکێتی کرد کە لەپشت پارتی و یەکێتی و حکومەتی هەرێمەوە لەگەڵ هادی عامری و حەشدی شەعبی ڕیکەوتون بۆ هێرشکردنە سەر کەرکوک و وتیشی"لە کۆبونەوەکەی دووکان کاک پاڤێڵ تاڵەبانی پێی وتین پڕۆپۆزەلیکی واهەیە بەڵام نەیوت ڕیککەوتوین بەوشێوەیە لەگەڵ عەبادی و حەشدی شەعبی و هادی عامری.

مە‌حمود محەمەد لەبارەی سیفەتی پاڤیڵ تاڵەبانی بۆ ئەنجامدانی ڕیککەوتن وەک خۆی ئاماژەی پیکرد،وتی"لە کۆبونەوەکەش باسکرا بەڵام وتیان وەک کوڕی مام جەلال گوێی لێدەگرین ئەگەرنا لای ئێمە ڕێگە پێدراو نیە دیارە لای خۆیان ڕێگەپێدراوە بەو شێوەیە.

هەروەها وتی ئەوەی لەکەرکوک کرا خیانەت بوو لە خوێنی شەهیدان و کورد بەگشتی و کەرکوک بەتایبەتی.

وتەبێژی پارتی دیموکراتی کوردستان جەختی کردەوە هیچ سەرکردەیەکی سەربازی پارتی بەشداری ڕێکەوتن لەسەر کەرکوک نەبووە و وتیشی: تەنانەت پێشمەرگەیەکیش کە لایەنگری پارتی بێت لەو ڕووداوەی ڕێکەوتنەی کەرکوک بەشدار نەبووە.

سەبارەت بە ئەگەری دەسلەکارکێشانەوەی مەسعوود بارزانی لەپۆستی سەرۆکی هەرێم؟ مەحمود محەمەد وتی ئەو بابەتە پەیوەندی بەسەرۆکایەتی هەرێمەوە هەیە بەڵام من نەمبیستوە، وتیشی بڕواناکەم هەڵبژاردن لەکاتی خۆیدا بکرێت بەڵام جەنابی سەرۆک بارزانی نەخۆی هەڵدەبژێرێتەوە نە ڕازی دەبێت یاسای بۆ بگۆڕن یاخود ماوەی دەسەڵاتەکەی بۆ درێژ بکرێتەوە.

مە‌حمود محەمەد وتەبێژی فەرمی پارتی دیموکراتی کوردستان دووپاتیکردەوە پێش ڕیفراندۆمیش ئەوان وەک لایەنی کوردی پێیان باشبووە بەگفتوگۆ لەگەڵ بەغداد کیشەکان چارەسەر بکرێت وە هیچ مەرجیکی پیش وەختەیان نیە بۆ دانیشتن لەگەڵ بەغداد و بەباشی دەزانین لایەنی بەرامبەریش مەرجی پیش وەختەی نەبیت بۆ گفتوگۆکردن بەمەبەستی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغداد.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.