Erbil 12°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 16:27

ئه‌ڵمانیا: ده‌ستمان به‌ مه‌شقپێکردنى پێشمه‌رگه‌ کرده‌وه‌

ئەڵمانیا ڕەت کردەوە، کە پێشمەرگە چەکی ئەڵمانیان لە دژی حەشدی شەعبی بەکارهێنابێت
کوردستان TV
100%

یەنس فلۆسدۆرف، گوتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا، ڕای گەیاند: پەیوەندییەکانمان لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوامن و حکوومەتی هەرێمی کوردستانیش پابەندی ڕێککەوتنەکانی نێوانمان بووە و دەستمان بە مەشقپێکردنی 400 پێشمەرگەش کردووە.

گوتەبێژەکەی وەزارەتی بەرگری ئەڵمانیا ئەوەی ڕەت کردەوە، کە هێزەکانی پێشمەرگە چەکی ئەڵمانیان لە دژی حەشدی شەعبی بەکارهێنابێت.

وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ى به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ پشتیوانیكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ و په‌یوه‌ندییه‌كانى له‌گه‌ڵ هه‌رێمى كوردستان به‌رده‌وامن و كورد سه‌ركه‌وتنى گه‌وره‌ى له‌ به‌رامبه‌ر داعش به‌ده‌ستهێناوه‌.

گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى ئه‌ڵمانیا، یه‌نس فلۆسدۆرف، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ له‌ به‌رلین گوتى: كورد به‌ڵێنى داوه‌ چه‌كى ئه‌ڵمانیا ته‌نیا له‌ دژى داعش به‌كاربهێنێت و به‌ هیچ شێوه‌یه‌ك چه‌كى ئه‌ڵمانى له‌ دژى حه‌شدى شه‌عبى به‌كارنه‌هێنراوه‌ و ره‌وشه‌كه‌ به‌ وردى له‌ ژێر چاودێریدایه‌.

گوتیشى: ململانێى نێوان كورد و حكومه‌تى به‌غدا به‌ هۆى خواستى سه‌ربه‌خۆییه‌وه‌ په‌ره‌ى سه‌ندووه‌، به‌ڵام حكومه‌تى به‌غدا ئه‌وه‌ به‌ شێوه‌یه‌كى بنبڕانه‌ ره‌تده‌كاته‌وه‌.

دوێنێ سوپاى ئه‌ڵمانیا بڕیاریدا پرۆسه‌ى مه‌شقپێكردنى هێزى پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێبكاته‌وه‌. كه‌ له‌ هه‌فته‌ى رابردوودا به‌ هۆى گرژییه‌كانى كه‌ركووكه‌وه‌ وه‌ستێنرابوو.

سه‌ربازه‌ ئه‌ڵمانییه‌كان له‌ 2014ه‌وه‌ له‌ هه‌رێمى كوردستان سه‌رقاڵى مه‌شق و راهێنانن به‌ هێزى پێشمه‌رگه‌.

له‌ سه‌ره‌تاى شه‌ڕى دژ به‌ داعشه‌وه‌ ئه‌ڵمانیا 24 هه‌زار چه‌كى ئۆتۆماتیكى و 1200 مووشه‌كى دژه‌ تانكى ره‌وانه‌ى هه‌رێمى كوردستان كردووه‌.

وته‌بێژى وه‌زاره‌تى به‌رگرى جه‌ختیشى له‌سه‌ر ئه‌وه‌ كرده‌وه‌، كه‌ ره‌وشه‌كه‌ به‌ره‌و سه‌قامگیرى ده‌ڕوات و له‌ داهاتوودا پرسى گۆڕانكارى له‌ ئه‌ركى سوپاى ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمى كوردستان تاوتوێده‌كه‌ن.


ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.