Erbil 4°C چوارشەممە 25 کانونی یەکەم 07:26

هونه‌رمه‌ندی کورد "هه‌ندرێن خۆشناو" له‌ مه‌غریب خه‌ڵات کرا   

ئه‌و خه‌ڵاته‌ش دڵخۆشی كردین
hndren-xoshnaw
کوردستان TV
100%

 له‌ شاری ئه‌غادیر له‌ وڵاتی مه‌غریب هونه‌رمه‌ندی شێوه‌كار و كاریكاتێریستی كورد هه‌ندرێن خۆشناو به‌شداریكرد له‌  یه‌كه‌مین فێستیڤاڵی هونه‌ریی (سڵاو ئه‌فریكا) كاریكاتێری و كارتۆن.

هونه‌رمه‌ند هه‌ندرێن خۆشناو رایگه‌یاند: ئه‌مه‌ یه‌كه‌م جاربوو له‌ وڵاتی مه‌غریب له‌ فێستیڤاڵێكی هونه‌ریی به‌شداری بكه‌م، فێستیڤاڵه‌كه‌ش له‌ دوو ته‌وه‌ر پێكهاتبوو، یه‌كه‌میان كارتۆن و به‌ ناونیشانی (سڵاو ئه‌فریكا) بوو، بۆ ئه‌وه‌ی بزانن كه‌ كاریكاتێریستان چۆن ده‌ڕواننه‌ ئه‌فریكا و كێشه‌ و گرفته‌كانی ئه‌و كیشوه‌ره‌، وه‌كو كۆچكردن و بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كان و شه‌ڕی ناوخۆ و كۆده‌تای سه‌ربازیی و برسیه‌تی، ته‌وه‌ری دووه‌میشیان كاریكاتێر كه‌ تایبه‌ت بوو به‌ هونه‌رمه‌ندی كاریكاتێریستی ناسراوی مه‌غریبی ئیبراهیم له‌مهادی، له‌م فێستیڤاڵه‌شدا له‌ (76) وڵاتی جیهانه‌وه‌ زیاتر له‌ (325) كاریكاتێریست به‌شدارییان كردبوو.

هه‌ندرێن خۆشناو ده‌ڵێت: ئه‌و خه‌ڵاته‌ش دڵخۆشی كردین، كه‌ ئاماژه‌ك بوو بۆ ئه‌وه‌ی كه‌ ئاستی كاریكاتێریستانی كورد هیچ له‌ كاریكاتێریستانی جیهان كه‌مترنیه‌. 

كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی

 

 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

کولتوور و هونه‌ر

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.