جه‌نه‌ڕال هێربێرت ماكماسته‌ر، راوێژكاری ئاسایشی نیشتمانیی ئه‌مریكا رایگه‌یاندووه، كوردستان له دوای رووخاندنی رژێمی به‌عسی عێراقه‌وه هه‌وڵی داوه عێراق نه‌چێته ژێر هه‌ژموونی ئێران .
ماكماسته‌ر به پێویستی ده‌زانێت ئه‌مریكا له‌سه‌ر هێرشی میلیشیاكانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركووك بێته ده‌نگ و راسته‌وخۆ نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات بۆ چاره‌سه‌ر كردنی كێشه‌كه .
جه‌نه‌ڕال هێربێرت ماكماسته‌ر گه‌لی كوردستانی به هاوڕێی ئه‌مریكا ناساندووه و رایگه‌یاندووه، پێویسته ئه‌مریكا هاوكاریی كوردستان بكا بۆ مانه‌وه له ئاسایش و گه‌شه‌كردن .
هه‌روه‌ها رایگه‌یاندووه پێویسته كورد له عێراق به هێز بمێنێته‌وه تا هاریكار نه‌بێت له گه‌ڵ ئێران .
هێربێرت ماكماسته‌ر له لایه‌ن دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا وه‌ك راوێژكاری كاروباری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی له مانگی شوباتی ساڵی 2017 دیاریكرا .
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.