وه‌زیری به‌رگریی فلیپین دوای پێنج مانگ شه‌ڕ كۆتایی پێهێنانی رێكخراوی تیرۆریستی داعشی له وڵاته‌كه‌ی راگه‌یاند.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 23/10/2017 دێلفین لۆرێنزانا، وه‌زیری به‌رگریی فلیپین رایگه‌یاندووه، له شه‌ڕه‌كانی دژی داعشدا، كه ماوه‌ی پێنج مانگی خایاند، هه‌زار كه‌س كوژراوه.
دێلفین لۆرێنزانا روونیكرده‌وه كه داعش له وڵاته‌كه‌ی كۆتایی پێهات و هه‌موو چه‌كداره‌كانی له‌ناو بران.
چه‌كدارانی توندڕه‌و له ناوچه‌ی مینداناو له باشووری فلیپین له 70ـاكانی سه‌ده‌ی رابردووه‌وه شه‌ڕیان له دژی حكوومه‌تی ئه‌و وڵاته راگه‌یاندووه، كه به‌هۆی شه‌ڕه‌كانه‌وه، زیاتر له 100 هه‌زار كه‌س گیانیان له‌ده‌ست داوه.
دوای راگه‌یاندنی ده‌وڵه‌تی تیرۆریستی ئیسلامی له كۆتایی ساڵی 2014، زۆربه‌ی ئه‌و چه‌كداره توندڕه‌وانه‌ی فلیپین خۆیان وه‌ك به‌شێك له داعش ناساند و به‌یعه‌تیان به ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، بهناوخهلیفهی ئه‌و رێكخراوه‌دا.
سوهێل تاهیر : كوردستان تیڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.