سكرتاریه‌تی كۆمیته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌مرۆ كاتژمێر 10:30 خوله‌ك له هۆتێلی بیلارۆما كۆنفڕانسێكی رۆژنامه‌وانی له‌سه‌ر پێشێتكاری و ده‌ستدرێژیه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركوك و ناوچه جێ ناكۆكه‌كانی كوردستان ساز ده‌كات.
سكرتاريه‌تی كۆمیته‌ی وه‌ڵامدانه‌وه‌ی ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان سه‌باره‌ت به پێشێلكاریه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له كه‌ركوك و دووزخورماتوو پردێ و ناوچه جێ ناكۆكه‌كان له دوای ڕووداوه‌كانى 16/10/2017 كۆنفرانسێكی رۆژنامه‌نووسى بۆ دكتۆر دیندار زێباری سه‌رۆكی كۆمیته‌ى وه‌ڵامدانه‌وه‌ى ڕاپۆرته نێوده‌وڵه‌تیه‌كان له حكومه‌تی هه‌رێم ده‌به‌ستێت و له‌م كۆنفرِانسه رۆژنامه‌وانیه‌دا روونكردنه‌وه‌یه‌كی گرنگ ده‌خرێته روو ده‌رباره‌ی ئةمانةي خوارةوة:
دزی و تاڵان كردن
رووخاندنی ماڵ و مڵكی هاووڵاتیان
هه‌ره‌شه كردن له هاووڵاتیان
سووتاندنی باره‌گای لایه‌نه سیاسیه‌كان
ده‌زگیركردنی هاووڵاتیان
رفاندن و ترساندنی خه‌ڵك
سووكایه‌تی كردن به ره‌مزه نه‌ته‌وه‌ییه‌مان
ڕێگا گرتن له راگه‌یاندنه‌كان به رووماڵكردنی رووداوه‌كان
نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌ی تائیفی له نێوان پێكهاته‌كانی ناوچه‌كان
هه‌ره‌شه كردن به له كارلادانی فه‌رمانبه‌ران
وه هه‌روه‌ها چه‌ند كه‌یسێكی تایبه‌ت
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.