ئه‌كته‌ری سینه‌مایی به‌ریتانی كاسرین زیتا جۆنز رۆڵی كه‌سایه‌تی گریسیلدا بلانكۆ ده‌گێڕیت كه له حه‌فتاكان و هه‌شتاكانی سه‌ده‌ی رابردوودا یه‌كێك له بازرگانه دیاره‌كانی كۆكایین بووه.
خاتوون كاسرین كه به جوانییه‌كه‌یه‌وه ناوبانگی په‌یداكردووه‌له رێگه‌ی رۆڵبینین له فلیمه نوێیه‌كه‌ی ده‌بێته یه‌كێك له بازرگانه به‌ناوبانگه‌كانی كۆكایین له وڵاتی كۆلۆمبیا.
" Cocaine Godmother" ناوی فیلمه‌كه‌یه و رۆژی سێشه‌ممه‌ی رابردوو له سینه‌ماكاندا نمایشكرا.
شایانی باسه بلانكۆ، رۆڵی هه‌بووه له گواستنه‌وه‌ی چه‌ندین تۆن كۆكایین له كوباوه بۆ مه‌یامی له ئه‌مریكا و ده‌ستی له چه‌ندین تاوان و كوشتندا هه‌بووه و هاوڕێی بازرگانی به‌ناوبانگی مادده هۆشبه‌ره‌كان، پابلۆ ئاسكۆبرا بووه.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.