Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:54

ده‌شنێ موراد داوای ئازادی بۆ که‌رکووک ده‌کات

ده‌شنی موراد داوای كرد ئه‌مریكا هه‌ڵویستی هه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران
کوردستان TV
100%

 بۆ ده‌برینی ناره‌زایی له‌ به‌رامبه‌ر هێرشه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای عیراق ئه‌مرۆ خه‌ڵكی كوردستان له‌ سه‌رجه‌م چین و تویژه‌كان  پێكهاتبوون له‌ به‌رده‌م كۆنسۆلخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولیر خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

هونه‌رمه‌ندی ناسراوی كورد ده‌شنێ موراد وه‌ك هه‌ر یه‌ك له‌ هه‌زاران هاوڵاتی كوردستان  به‌شداری له‌ خۆپیشاندانه‌كانی ناره‌زایی كردوو چووه‌ به‌رده‌م كۆنسۆلخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا له‌ هه‌ولیر.

ئه‌و هونه‌رمه‌نده‌ له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆری كۆمه‌لایه‌تی فه‌یسبووك گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بلاوكردۆته‌وه‌و تێیدا له‌به‌رده‌م كۆنسه‌لخانه‌ی گشتی ئه‌مریكا ده‌رده‌كه‌ویت و به‌ ده‌نگی  به‌رزهاوار ده‌كات ( ئازادی ئازادی ، كه‌ركوك كوردستانیه‌ ).

ده‌شنی موراد داوای كرد ئه‌مریكا هه‌ڵویستی هه‌بێت له‌ به‌رامبه‌ر هێرشی حه‌شدی شه‌عبی و سوپای پاسداران به‌ هاوكاری و چاوساغی به‌شیكی یه‌كیتی بۆ سه‌ر كوردستان 

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.