Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:48

ئه‌ڵمانیا مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به‌ هێزه‌کانی پێشمه‌رگه‌ ده‌ستپێده‌کاته‌وه‌

مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی له‌ ساڵی 2014 ده‌ستی پێكردووه‌
کوردستان TV
100%

فه‌رمانده‌یی هێزه‌ چه‌كدارییه‌كانی ئه‌ڵمانیا رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌، راوێژكارانی سه‌ربازی وڵاته‌كه‌ی، ده‌ست به‌ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ ده‌كاته‌وه‌.

فه‌رمانده‌ی هێزه‌ چه‌كداره‌كان له‌ راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ به‌وه‌ ده‌كات، راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا، له‌ هه‌رێمی كوردستان، ده‌ستییان به‌ ئه‌ركه‌كانی خۆیان كردووه‌ته‌وه‌ كه‌ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییه‌ به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌.

له‌گه‌ڵ رووداوه‌كانی هێرشكردنه‌ سه‌ر كه‌ركووك و داگیركردنی شاره‌كه‌ به‌ چاوساغی چه‌ند به‌رپرسێكی لایه‌نێكی سیاسی دیاریكراو و گرژییه‌كانی نێوان حه‌شدی شه‌عبی و هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان، رۆژی 16ی مانگ، راوێژكاره‌ سه‌ربازییه‌كانی ئه‌ڵمانیا، مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازییان به‌ هێزی پێشمه‌رگه‌ راگرت.

راوێژكارانی سه‌ربازی ئه‌ڵمانیا له‌ هه‌رێمی كوردستان، له‌ ساڵی 2014ه و دوای په‌لاماره‌كانی رێكخراوی داعش ده‌ستیپێكرد، كه‌ خۆی له‌ مه‌شق و راهێنانی سه‌ربازی به‌ هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ده‌بینێته‌وه‌.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.