Erbil 7°C شەممە 23 تشرینی دووەم 03:05

حکوومەتی عێراق لێپێچینه‌وه‌ له‌گه‌ل ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ ده‌کات که‌ ده‌نگیان به‌ ریفراندۆم داوه‌

وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌لایه‌تى حكوومه‌تى عێراق
کوردستان TV
100%

حكومەتی عێراق به‌ نوسراو داواى له‌ گشت وه‌زاره‌ته‌كان و فه‌رمانگه‌كانى نابه‌ستراو به‌ وه‌زاره‌ته‌كانى عێراق كردووه‌، كه‌ ناوی ئەو فەرمانبەرانە راده‌ستیان بكرێت كه‌ به‌ "به‌لێ" دەنگیان بە ریفراندۆمى سەربەخۆیی هه‌رێمى كوردستان داوه‌.

له‌م باره‌وه‌ وه‌زاره‌تى كاروبارى كۆمه‌لایه‌تى حكوومه‌تى عێراق، به‌ نوسراوێكى فه‌رمى  كه‌ ئیمزاى "فالح هادى عامرى" بریكارى وه‌زاره‌تى له‌سه‌ره‌، داواى له‌ هه‌ردوو ده‌سته‌ى پاراستنى كۆمه‌لایه‌تى و ده‌سته‌ى سه‌رپه‌رشتى خاوه‌ن پێداویستیه‌ تایبه‌تیه‌كانى سه‌ربه‌ وه‌زاره‌ته‌كه‌ى كردووه‌، كه‌ ناوى ئه‌و فه‌رمانبه‌رانه‌ى له‌ پارێزگاكانى (هه‌ولێر و دهۆك و سلێمانى و كه‌ركووك و هه‌له‌بجه‌ و دیالا) له‌ به‌رژه‌وه‌ندى ریفراندۆمى هه‌رێمى كوردستان ده‌نگیان داوه‌، ناوه‌كانیان راده‌ستى وه‌زاره‌ت بكرێت، به‌ مه‌به‌ستى لێپێچینه‌وه‌و گرتنه‌به‌رى سزاى توند له‌ به‌رامبه‌ریان دا.

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى
 

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.