Erbil 8°C دووشەممە 23 کانونی یەکەم 03:49

سلێمانی خۆی له‌ کوردستان جیاده‌کاته‌وه‌و به‌ ته‌نها مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا ده‌کات

ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی كۆبوونەوەیەکی نائاسایی دەكات
کوردستان TV
100%

ئەمڕۆ یەكشەممه‌ 13 ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی یاداشتێكیان پێشكەش بەسەرۆكایەتی ئەنجوومەنەكەیان كردووە و داوای كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی دەكەن.

ژمارەیەك لە ئەندامانی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی داوای كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنەكە دەكەن و چەند تەوەرێكیش بۆ گفتوگۆكردن دەخەنە ڕوو، كه‌ به‌گوێره‌ی یاداشتی دانیشتنه‌ نائاساییه‌كه‌ی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانیش وا ڕوون بووه‌ته‌وه‌، كه‌ سلێمانی به‌ ته‌نیا مامه‌ڵه‌ له‌گه‌ڵ به‌غدا بكات و خۆی له‌ كوردستان جیا بكاته‌وه‌.
 

ئه‌و ئەندامانه‌ی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی لەبارەی مووچەی فەرمانبەران ‌و دۆخی ئەو ئاوارانەی روویان لە شارەکە كردووە، داوای كۆبوونەوەیەكی نائاسایی ئەنجوومەنی پارێزگا دەكەن، ‌سكرتێری ئەنجوومەنەكەش کاتەکەی دیاری دەکات، به‌ گوێره‌ى راگه‌یندراوێكى له‌ رۆژى سێشه‌ممه‌ 24/10/2017 كۆبوونه‌وه‌ى ئه‌نجوومه‌ن ساز ده‌كرێت.

ئەندامانی ئەنجوومەن دەڵێن، ‎هەرێمی كوردستان لەدوای 16ی مانگەوە چووەتە قۆناغێكی ترەوە و بارودۆخی ئابووریی هاووڵاتییان و فەرمانبەران زۆر خراپتر بووە و هه‌رێمى كوردستان هیچ سه‌رچاوه‌یه‌كی دارایی نه‌ماوه‌و ناتوانێت بوودجه‌ و مووچه‌ دابین بكات، بۆیە داوای دانیشتنی ئەنجوومەن دەكەن.

لە بەرامبەردا غالب محەمەد ئەندامی ئەنجوومەنی پارێزگای سلێمانی بە مالپه‌رى ووشەی ڕاگەیاندوه‌، كه‌ ئه‌وان دەیانەوێت لەم كۆبوونەوەیەدا پرسی دابینكردنی مووچە بۆ فەرمانبەران و دابینكردنی سووتەمەنی بۆ هاووڵاتییانی سنووری پارێزگای سلێمانی تاوتوێ‌ بكەن.

ناوبراو ڕوونی كردەوە كە دابینكردنی بە پەلەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاكان بۆ پارێزگای سلێمانی و بارودۆخی ئاوارەكانی كەركووك و خورماتوو تەوەری ترن بۆ گفتوگۆى ئه‌ندامانى ئه‌نجوومه‌ن.

كوردستان تیڤی / رفعت مزورى

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.