به‌رپرسانی یه‌مه‌ن رایده‌گه‌ێنن، ئێران به رێگه‌ی كه‌شتییه‌كانه‌وه چه‌ك بۆ حوسییه‌كان ده‌گوازێته‌وه .
ئه‌حمه‌د عوبه‌ید بن داغر، سه‌رۆك وه‌زیرانی یه‌مه‌ن، له هه‌ژماری خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر نووسیویه‌تی: له دوورگه‌ی سۆكۆترای شاری هادیبو ده‌ستیان به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی ئێرانی دا گرتووه.
ده‌شڵێ: كه‌شتییه‌كه له لایه‌ن ماسیگرانی دوورگه‌كه هه‌ستی پێكراوه و له نێو كه‌شتییه‌كه‌دا ١٩ مه‌له‌وان هه‌بووه.
ئاژانسی سه‌بای یه‌مه‌ن رایگه‌یاندووه، لێكۆڵینه‌وه‌كه له‌باره‌ی كه‌شتییه‌كه به‌رده‌وامه و پرسه‌كه‌ش له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران له شاری عه‌ده‌ن تاوتوێ كراوه.
به‌رپرسانی یه‌مه‌ن ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن كه ئێران به رێگه‌ی كه‌شتییه‌كانه‌وه چه‌ك بۆ حوسییه‌كان ده‌گوازێته‌وه .
كوردستان تیڤی :رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.