Erbil 13°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 21:22

زیندانییه‌کی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان 24 ساڵه‌ چاه‌وڕێى ئازاد کردنه‌

له‌و ماوه‌یه‌شدا ته‌واوی كه‌سوكاری كۆچی دواییان كردووه‌
muhammad nazari
کوردستان TV
100%

محه‌مه‌د نه‌زه‌ری كه‌ له‌ ساڵی 1993ـه‌وه‌ به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی له‌ حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران زیندانیی كراوه‌، مانی له‌ خواردن گرتووه‌ تا داواكه‌ی بگاته‌ جه‌ماوه‌ر . 

ئه‌و له‌ 24 ساڵی رابردوودا ته‌نانه‌ت یه‌ك رۆژیش مۆڵه‌تی  بۆ چوونه‌ ده‌ره‌وه‌ له‌ زیندان پێنه‌دراوه‌ و له‌و ماوه‌یه‌شدا ته‌واوی كه‌سوكاری كۆچی دواییان كردووه‌ .

محه‌مه‌د نه‌زه‌ری كه‌ بڕیاری زیندانی تاهه‌تایی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه‌ له‌ زیندانی گه‌وهه‌رده‌شتی شاری كه‌رج به‌ند كراوه‌ و ماوه‌ی دوو مانگه‌ مانگرتنی راگه‌یاندووه‌ و داوا ده‌كات پێداچوونه‌وه‌ به‌و سزایه‌دا بكرێت كه‌ بۆی دیاریكراوه‌ .

ماڵپه‌ڕی كه‌مپینی مافی مرۆڤی ئێران له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كی ئاگاداره‌وه‌ نووسیویه‌تی كه‌ ئه‌گه‌ر یاسای نوێی سزای ئیسلامیی سه‌باره‌ت به‌م زیندانییه‌ بگیرێته‌به‌ر، ئه‌وا ده‌بێ ئازاد بكرێت. به‌ڵام ناوبراو نه‌ پارێزه‌ری هه‌یه‌ و نه‌ كه‌سوكارێك كه‌ بتوانن بكه‌ونه‌ دوای دۆسییه‌كه‌ی، هه‌ر له‌به‌ر ئه‌وه‌ش بڕیاریداوه‌ كه‌ مانگرتن له‌ خواردن رابگه‌یه‌نێت تا به‌ڵكو ده‌نگی ناڕه‌زایه‌تییه‌كه‌ی ببیسرێت .

جێی باسه‌ كه‌ محه‌مه‌د نه‌زه‌ری خه‌ڵكی شاری شاهیندێژی سه‌ر به‌ پارێزگای ئازه‌ربایجانی رۆژئاوایه‌ و به‌ تۆمه‌تی ئه‌ندامێتیی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران له‌ شاری بۆكان ده‌ستگیركرا و له‌ شاری مهاباد دادگایی كرا. سه‌ره‌تای ده‌ستگیركرانیشی سزای سێداره‌ی بۆ بڕایه‌وه‌، به‌ڵام دواتر سزاكه‌ی گۆڕا بۆ زیندانی تاهه‌تایی .

سه‌رچاوه‌ / ماڵپه‌ڕی دی ده‌بلیوو

مه‌سعود مه‌عروف

كوردستان TV

ئێران

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.