دكتۆر کەمال کەرکووکی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە ئاماژە بەوە دەکات ورەی هێزی پێشمەرگە لەوپەڕی بەرزی دایە و لە سێ قۆڵەوە حەشدی شەعبی تێکشکێنراوە.
دكتۆر کەمال کەرکووکی، فەرماندەی هێزی پێشمەرگە به (باسنیوز)ی راگهیاندووه: "ورەی هێزی پێشمەرگە زۆر بەرزە پێشمەرگە لە سێ قۆڵەوە هێرشی حەشدی شەعبی تێکشاندووە و دەیان هەمەر و ئۆتۆمبێلی سەربازیمان تێکشاندووە و حەشد توانای هێرشی نەماوە و لە سنووری خۆیان تێکشکاون و ئێستاش بە زیانێکی زۆرەوە لە شوێنی خۆیان ماونەتەوە".
ئەو فەرماندەیەی هێزی پێشمەرگە ئەوەشی خستۆتهڕوو: "لە چوار قۆڵەوە حەشدی شەعبی بە چەکی ئەمریکاوە دوانیوەڕۆ هێرشێکی دیکەیان کردوەتەووە کە تا ئێستاش شەڕەکە بەردەوامە".
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.