Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:41

 هێزه‌کانی حه‌شدی شه‌عبی کوردییان له‌ دوزخورماتو قه‌ڵاچۆکرد

ماڵ و خانووی كورده‌كان تاڵان ده‌كرێن و ده‌سووتێندرێن
کوردستان TV
100%

ئه‌رسه‌لان عه‌لی ، به‌رپرسی ناوچه‌ی دوزخورماتووی پارتی دیموكراتی كوردستان، به‌ ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی راگه‌یاند: ماوه‌ی سێ رۆژه‌ دوزخورماتو له‌لایه‌ن هێزه‌كانی سه‌ربه‌ حه‌شدی شه‌عبی داگیركراوه‌و دوای ئه‌وه‌ی قه‌تل و عامێكی بێ شوومار كرایه‌ سه‌ر كورده‌كان ، ناچاریان كردن كه‌ ماڵ و حاڵی خۆیان له‌ دوزخورماتوو به‌ جێبهێڵن، ئێستاش شاره‌كه‌ به‌ته‌واوی له‌ كورد قه‌ڵاچۆكراوه‌و ماڵ و خانووی كورده‌كان تاڵان ده‌كرێن و ده‌سووتێندرێن.

هه‌روه‌ها گوتی: گه‌ڕانه‌وه‌ی كورده‌كان بۆ ناو دوزخورماتو به‌ هه‌موو شێوه‌یه‌ك قه‌ده‌غه‌ كراوه‌، ئه‌وه‌ی بیه‌وێ بگه‌ڕێته‌وه‌و رووبه‌رووی ئازارو ئه‌شكه‌نجه‌یه‌كی زۆر ده‌بێته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه‌ی كوشتنیشی لێده‌كرێت و زیاتریش پارتییه‌كان ئامانجی هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبین.

گوتیشی: هاووڵاتیانی كوردی دوزخورماتو ، ئاواره‌ی كه‌لارو كفری و دێهاته‌كانی ده‌وربه‌ری دوزخورماتو بوون و به‌شێكیشیان هاتوونه‌ته‌ هه‌ولێر.

جه‌ختیشیكرده‌وه‌، كه‌ بارودۆخی هاووڵاتیانی كوردی دوزخورماتو زۆر ناهه‌مواره‌و داوای كۆمه‌ك و هاوكاری له‌ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و رێكخراوه‌ خێرخوازه‌كانی كۆمه‌ڵگای مه‌ده‌نی ده‌كه‌ن.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

كوردستان TV

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.