Erbil 17°C پێنجشەممە 26 کانونی یەکەم 17:22

زیگمار گابریێل: کێشەکانی هەولێر و بەغدا بە رێگەی سەربازی چارەسەر نابن

ئەو ناکۆکییەی نێوان هەرێم و عێراق نیگەرانییەکی گەورەی بۆ ئێمە دروستکردووە
کوردستان TV
100%

وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ سەرۆکوەزیرانی عێراق ئەنجامداوە و گوتوویەتی :نابێ هیچ کەس وا تێبگا کە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە رێگەی سەربازی چارەسەر دەبن.

لە راگەیێندراوێکدا وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا باس لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی نێوان زیگمار گابریێل، وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە و حەیدەر عەبادی، سەرۆکوەزیرانی عێراق دەکات و دەڵیت: وەزیری دەرەوە بە حەیدەر عەبادی راگەیاندووە، ئەو ناکۆکییەی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق نیگەرانییەکی گەورەی بۆ ئێمە دروستکردووە و نابێ هیچ کەس وا تێبگا کە کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق بە رێگەی سەربازی چارەسەر دەبن.

گابریێل بە عەبادی گوتووە: چارەسەری بارودۆخی شڵەژاوی چەند رۆژی رابردووی عێراق بە رێگەی سەربازی چارەسەر نابێت، ئاڵۆزترکردنی زیاتری دۆخەکە، هەموو لایەنەکان لاواز دەکات، بەتایبەتیش عێراق زیاتر بەرەو ناسەقامگیری دەبات.

وەزیری دەرەوەی ئەڵمانیا راشیگەیاندووە داوا لە هەموو لایەنەکان دەکەن بۆ راگرتنی جموجۆڵی سەربازی و رێگەیەک نەگرنە بەر زیاتر دۆخەکە ئاڵۆز بکات، بەرپرسیارێتی هەموو لایەنەکانە کە بە هاوبەشی بگەڕێنەوە سەر مێزی گفتوگۆ بۆ ئەوەی ناکۆکییەکان بە ئاشتییانە چارەسەر بکرێن.

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.