Erbil 12°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 06:22

پەروێزخان لەژێر کۆنتڕۆڵی ھەرێمی کوردستانە

ماوەی سێ رۆژە ھاتووچۆی بازرگانی و ھاوڵاتیانیش لە مەرزەکە راگیراوە
کوردستان TV
100%

مەرزی نێودەوڵەتی پەروێزخان، لە سنووری گەرمیان لە ژێر دەسەڵاتی ھەرێمی کوردستاندایە و حەشدی شەعبی نەچووەتە مەرزەکە.

بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان ئەو ده‌نگۆیانه‌ی ره‌تكرده‌وه‌ كه‌ گوایه‌ حەشدی شەعبی چووەتە مەرزەكانی هەرێمی كوردستان ‌و ئێران، ئه‌م ده‌نگۆیانه‌ ره‌ت ده‌كه‌نه‌وه‌ دووره‌ له‌ راستیه‌وه‌.

ساماڵ عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستان راگەیاند ئەو قسانەی لەبارەی ئەوە دەكرێت كە حەشدی شەعبی چووەتە مەرزەكانی هەرێمی كوردستان ‌و ئێران، دوورە لە راستییەوە و بەهیچ جۆرێك راست نییە.

له‌م باره‌یه‌وه‌ ئارام سایەخان، بەرێوەبەری دەروازەی کۆمەڵگای مەرزی پەروێزخان، راگەیاند، مەرزی پەروێزخان لەژێر کۆنتڕۆڵی حکوومەتی ھەرێمی کوردستاندایە، و ھیچ ھێزێکی عێراقی نەھاتوونەتە مەرزەکە.

ئەوەشی خستەروو، ماوەی سێ رۆژە ھاتووچۆی بازرگانی و ھاوڵاتیانیش لە مەرزەکە راگیراوە.

ئا: سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.