فەرماندەیەكی باڵای پێشمەرگەی كوردستان دەنگۆیەكی میدیاكانی یەكێتی بەدرۆ خستەوە كە رایدەگەیەنن مەخموور و گوێر بۆ هێزە عێراقییەكان چۆڵ كراون.
قادر قادر فەرماندەیەكی باڵای پێشمەرگەی كوردستان لە میحوەرەكانی گوێر و مەخمور بۆ (باس‌نیوز)، خەڵكی كوردستانی دڵنیا كردەوە و رایگەیاند "پێشمەرگە لە سەنگەرەكانی بەرگریین و بە هیچ شێوەیەك كشانەوە ڕووی نەداوە".
گوتیشی "ئەو دەنگۆیەی میدیاكانی یەكێتی گوایە مەخمور و گوێر دەستیان بەسەردا گیراوە و كشاونەتەوە، دوورە لە راستیەوە و تەواوی هێزەكانی پێشمەرگە لە شوێنەكانی خۆیان جێگیرن".
جێی باسە دوای ئەوەی دوێنێ یەکشەممە به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى له‌گه‌ڵ قاسم سوله‌یمانى و میلیشیاكانى حه‌شدی شەعبی رێككه‌وتن و بڕیاریان دا كه‌ركووك و سه‌رجه‌م سه‌نگه‌ره‌كانى پێشمه‌رگه راده‌ستى حه‌شد و هاوكارانیان له سوپاى پاسداران بكه‌ن، ئەمڕۆ لەو چوارچێوەیەدا به‌شێك له به‌رپرسانى یه‌كێتى فه‌رمانیان دا به كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له سه‌نگه‌ره‌كان و ڕێگه‌یان بۆ داگیركردنى شارى كه‌ركووك له‌لایه‌ن حه‌شد و سوپاى پاسدارانه‌وه خۆش كرد.
پێشتر فەرماندەیی گشتیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان لە ڕاگەیاندراوێکدا ئاشکرای کرد کە چەند سەرکردەیەکی یەکێتی خیانەتێکی مێژووییان لە کوردستان کردووە و کۆسرەت ڕەسول عەلییان بە تەنیا جێهێشتووە.
له‌لایه‌كی دیكه‌شه‌وه سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ- مەخموور رایگەیاند، ئامادەن بۆ بەرگری لە مەخموور و هیچ جموجۆڵێکی سەربازیش لەو میحوەرە نییە.
سیروان بارزانی، سەرپەرشتیاری هێزی پێشمەرگە لە میحوەری گوێڕ- مەخموور رایگه‌یاند هاتنی حەشدی شەعبی بۆ مەخموور دوورە لە راستی و هیچ جموجۆڵێکی سەربازی نییە. لە هەر ئەگەرێکیشدا پێشمەرگە لە ئامادەباشی تەواودای.
ئا: سامان زاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.