كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا رایده‌گه‌یه‌نێت، رووسیا رێز له‌مافه ره‌واكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرێت .
دیمیتری پێسكۆڤ، گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا كرملین رایگه‌یاند: وڵاته‌كه‌ی پشتگیریی هه‌وڵه‌كانی چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا به‌ڕێگای ئاشتی و دیموكراسی ده‌كات.
گوته‌بێژی كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی رووسیا ده‌شڵێ: روسیا رێز له مافه ره‌واكان و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان ده‌گرێت.
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 16ـ 10ـ2017 فه‌رمانده‌یی گشتی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان رایگه‌یاند: به‌ڕه‌به‌یانیی ئه‌مرۆ هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیی سه‌ر به سوپای پاسدارانی ئێرانی به فه‌رمانده‌یی ئیقبالپوور و به هاوكاریی هێزه‌كانی عێراقی هێرشێكی به‌رفراوانیان بۆ سه‌ر كه‌ركووك و ناوچه‌كانی ده‌وروبه‌ری كه‌ركووك ده‌ست پێكردووه. ئه‌و هێرشه به ئاشكرا ڕاگه‌یاندنی شه‌ڕه له‌دژی گه‌لی كوردستان.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.