لیوا خالید باڵابه‌رز فه‌رمانده‌ی كه‌ركوكی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له یه‌كه‌ی 80 به ماڵپه‌ری ده‌زگای سه‌ته‌لایتی كوردستانی ڕاگه‌یاند هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان زۆر به چری پارێزگاری له هه‌ردوو كێڵگه نه‌وتی بای حه‌سه‌ن و هاڤانا ده‌كات.
هه‌روه‌ها رایگه‌یاند تا ئه‌م خوله‌كه‌ش ئێمه له دووری 20 كیلۆمه‌تر له كێڵگه نه‌وتیه‌كانه‌وه پارێزگاری ده‌كه‌ین و نه‌شی شارده‌وه كه حه‌شدی شه‌عبی ده‌یهه‌وێ به زه‌بری هێز هه‌ردوو كێڵگه نه‌وتیه‌كه بخاته ژێر ده‌سه‌ڵاتی خۆیه‌وه به‌ڵام دڵنیایی دا له‌وه‌ی ئێمه وه‌ك هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان ئاماده‌ین تا دوا دڵۆپی خوێنمان پارێزگاری بكه‌ین.
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.