Erbil 29°C پێنجشەممە 19 ئەیلوول 20:15

ئێران سنووره‌کانی لەگەڵ ھەرێم داخست

ھەر لە سنوورەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخ ھیچ ھێزێکی ئێرانی و بێگانە لە سنوورەکان جێگیر نەکراون
کوردستان TV
#7
100%

لە بەرەبەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، وڵاتی ئێران لە سنووری نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، جموجۆڵی بازرگانی و ھاتووچۆی گەشتیاری لەگەڵ ھەرێمی کوردستان راگرت.

سەرچاوەیەک لە مەرزی حاجی ئۆمەران ته‌مه‌رچین بە دەزگای سەتەلاییتی کوردستانی راگەیاند راگرتنی جموجۆڵی بازرگانی و گەشتیاری لەلایەن ئێرانەوە ھۆکارێکی دیاری کراوی نەبووە و تا ئێستاش ھۆکارەکەیان ئاشکرا نەکردووە کە داخستنەکە پەیوەندی بە دۆخی سیاسی ھەرێم ھەیە یان ھۆکاری تەکنیکییە.

داخستنی مەرزی حاجی ئۆمەران لەکاتێکدابوو کە سەدان گەشتیار بەھۆکاری چارەسەری نەخۆشی بەنیازبوون سەردانی ئێران بکەن و لەلایەن کارمەندانی ئێرانەوە رێگەیان پێنەدرا گەشتی خۆیان ئەنجام بدەن، لەکاتێکدا ھەموو رێکارە یاساییەکانیان لە کونسوڵخانەی ئێران لە ھەولێری پایتەخت تەواو کردبوو.

ھاوکات زانا رەحمان، قائیمقامی پێنجوێن ئەمڕۆ یەکشەممە ئاشکرای کرد کۆماری ئیسلامی ئێران بە تەلەفۆن بە بەشی پەیوەندییەکانی گومرگی باشماخی راگەیاندووە کە بەشێوەی کاتی ئێران دەروازەی باشماخ لەگەڵ ھەرێمی کوردستان رادەگرێ.

قائیمقامی پێنجوێن گوتیشی: تا ئێستا ھۆکاری داخستنی بزاوتی بازرگانی و ھاموشۆی گەشتیاری لەلایەن ئێرانەوە ئاشکرا نەکراوە.

ھەر لە سنوورەکانی حاجی ئۆمەران و باشماخ ھیچ ھێزێکی ئێرانی و بێگانە لە سنوورەکان جێگیر نەکراون.

شایه‌نی باسه‌ داخستنی سنوورەکان لەگەڵ ھەرێمی کوردستان لەکاتێکدایە ساڵانە بەرێژەی 97% ھاوردەی کاڵاكان لە سنووری حاجی ئۆمەران لە سنووری ئێرانەوە ھاوردەی ھەرێمی کوردستان دەکرێن و تەنھا 3% ی کاڵاکان ھەناردەی ئێران دەکرێ، ئەمە لە کاتێکدایە کە لە ھەرسێ سنوورەکانی باشماخ، پەرویزخان، حاجی ئۆمەران قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی ئێران لەگەڵ ھەرێمی کوردستان  زیاترە لە 11 ملیارد دینار کە ساڵانە 12 ملیۆن تۆن کاڵاو کەلوپەلی جۆراوجۆر لەنێوان ھەرێمی کوردستان و وڵاتی ئێران ئاڵوگۆڕیان پێدەکرێت، له‌گه‌ڵ داخستنی سنووره‌كان، ئێران زه‌ره‌رمه‌ندی یه‌كه‌مه‌.

کەریم سمکۆ

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.