ئەنجوومەنی پارێزگای بەسرە هەڕەشەی راگەیاندنی هەرێمێک لە حکوومەتی عێراق دەکات.
وەلید قەیتان، جـێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی پارێـزگای بەسرە بە میدیاکانی وڵاتەکەی راگەیاندووە، کە پارێزگای بەسرە %80ـی داهاتی عێراق و بودجەی گشتیی عێراق دابین دەکات، بەڵام بەغدا ماوەیەکی زۆرە شایستە داراییەکانی بەسرەی نەداوە.
وەلید قەیتان هەڕەشەی لە بەغدا کردووەو رایگەیاندووە، ئەگەر حکوومەتی عێراق مافە داراییەکانی بەسرە نەدات، ئەوا ئەو پارێزگایە بەرەو راگەیاندنی هەرێمی بەسرە هەنگاو دەنێت، چونکە ئێستا بەغدا تەنانەت پارەی پترۆدۆلاری بەسرەشی بڕیوە.
تێزانین زۆرینەی هاووڵاتییانی شاری بەسرە داوای دروستکردنی هەرێمی بەسرە دەکەن، بەمەبەستی خزمەتکردنی پارێزگاکەیان بە داهات و نەوتی شارەکەى خۆیان.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.