Erbil 14°C یەکشەممە 22 کانونی یەکەم 14:50

پارتی و یه‌کێتی لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن

ھەردوولا بڕیاریان داوە بە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمەوە پابەند بن و لێی پاشگەز نەبنەوە
کوردستان TV
100%

یەکێتی و یارتی راگەیەندراوێکی پێنج خاڵییان بڵاوکردەوە، و رایدەگەیەنن، پێویستە کێشەکان بە گفتوگۆو چارەسەربکرێت و لایەنە عێراقی و کوردستانییەکان بەشداری دانوستانەکان بکه ن.

پارتی دیموكراتی كوردستان و یەکێتی نیشتمانی كوردستان بەسەرپەرشتی د. فوئاد مەعسووم، سەرۆککۆماری عێراق و مەسعود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی لووتکەیان لە دووکان ئەنجامدا.

ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەی پارتی  و یەکێتیی بە سەرکەوتوویی کۆتایی ھات و لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن.

ھەردوولا بڕیاریان داوە بە ئەنجامەکانی ڕیفراندۆمەوە پابەند بن و لێی پاشگەز نەبنەوە.

هه‌روه‌ها پارتی و یەکێتی لەسەر ئەوە ڕێککەوتوون بە یەکگرتوویی گفتوگۆ لەگەڵ بەغدا بکەن، بەڵام تاکلایەنانە گفتوگۆ نەکەن.

ھاوکات جەختیان لەسەر ئەوە کردووەتەوە کە بە گفتوگۆ کێشەکانی نێوان ھەرێمی کوردستان و عێراق چارەسەر بکرێت.

ئه‌مه‌ش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌یه‌:

راگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌ی هاوبه‌شی پارتی دیموكراتی كوردستان و یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان 15-10-2017 دوكان

له‌ (15-10-2017) له‌ دوكان، له‌ باره‌گای هاوینه‌ هه‌واری مام جه‌لال، كۆبوونه‌وه‌یه‌كی هاوبه‌شی مه‌كته‌بی سیاسی (یه‌كێتی - پارتی ) ئه‌نجامدراوه‌، دۆخی عێراق و ناوچه‌كه‌و كوردستان، هه‌ڵسه‌نگێندرا ، سه‌ره‌نجام :

یه‌كه‌م: جه‌خت له‌ یه‌كرێزی گه‌له‌كه‌مان و هێزه‌ سیاسیه‌كانی كوردستان كرایه‌وه‌، كه‌ ده‌سته‌به‌ری راپه‌راندنی ئه‌ركه‌ هاوبه‌شه‌كانی، له‌م قۆناغه‌دا.

دووه‌م: كۆبوونه‌وه‌، سووربوونی خۆی له‌سه‌ر چاره‌سه‌ركردنی تێكرای كێشه‌كان، به‌ دیالۆگێكی بێ مه‌رجی به‌رپرسیارانه‌ی بونیاتنه‌ر، له‌ نێوان هه‌ولێر - به‌غدا راده‌گه‌یێنێ.

سێیه‌م: هێزه‌ كوردستانییه‌كان ئێستاش هه‌ر ئاماده‌ن بۆ گفتۆگۆیه‌كی بێ مه‌رج و كراوه‌ بونیاتنه‌ر، له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی به‌غدا و هه‌ولێرو پڕه‌نسیپه‌ ده‌ستوریه‌كان ئه‌ندامبده‌ن.

چواره‌م: كۆبوونه‌وه‌ له‌ به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موو لایه‌نه‌كی ده‌زانێ، لایه‌نه‌ سیاسییه‌ سه‌ره‌كییه‌كانی عێراق و كوردستان ، به‌شداری دانوستاندنی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكه‌ن، هه‌روه‌ها لایه‌نه‌ نێوده‌وڵه‌تیه‌كانیش چاودێری پڕۆسه‌كه‌ بكه‌ن.

پێنجه‌م: له‌سه‌ر كێشه‌ی سه‌ربازی و ئاسایش، له‌ ناوچه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان، یان هه‌ر شوێنێكی دیكه‌، هه‌موو چه‌شنه‌ ده‌ستێوه‌ردانێكی سه‌ربازی، یان هه‌ڕه‌شه‌ و گوڕه‌شه‌، جگه‌ له‌ مه‌ترسییه‌كانی له‌سه‌ر په‌یوه‌ندی هه‌رێم  و به‌غدا، هه‌ڕه‌شه‌ له‌سه‌ر هه‌ر جۆره‌ هه‌ولێكی راستگۆیانه‌، بۆ چاره‌سه‌ری ئاشتییانه‌ی كێشه‌كان.

هه‌روه‌ها، راسته‌وخۆ پێشێلكردنی یاسا و رێسایه‌ كه‌ بڕیاریان لێ دراوه‌، هێزه‌ چه‌كداره‌كانی عێراق، بۆ یه‌كلایی كردنی كێشه‌ سیاسییه‌ ناوخۆییه‌كان به‌كاربهێندرێ.

له‌ كۆتایشدا، هه‌ردوولا، سڵاو بۆ پێشمه‌رگه‌ قاره‌مانه‌كان ده‌نێرین، كه‌ له‌ شه‌ڕی تێكشكاندنی داعشدا، پێناسه‌ی پارێزه‌ری ئازادی جیهانیان وه‌رگرت و ئێستاش، سه‌نگه‌ری پێشه‌وه‌ی به‌دیهێنانی ئامانجه‌كانمانن

پارتی دیموكراتی كوردستان        یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان

 

كوردستان تیڤی / سامان زاهیر

کوردستان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.