Erbil 4°C یەکشەممە 05 کانوونی دووەم 04:41

به‌غدا خۆی ده‌ستوور پێشێل ده‌کات و داوا له‌ کوردستانیش ده‌کات پابه‌ندی ده‌ستوور بێت

به‌غدا 55ی مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه‌
کوردستان TV
کاتی خوێندنەوە کەمتر لە خولەکێک (128 وشە)
100%

حكومه‌ته‌كه‌ی به‌غدا 55ی مادده‌ی ده‌ستووری پێشێل كردووه‌و داوا له‌ هه‌رێمی كوردستانیش ده‌كات پابه‌ندی ده‌ستوور بێت.

سه‌عد حه‌دیسی ، وته‌ بێژی حكوومه‌تی عێراق له‌ لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی عێراقییه‌ ، رایگه‌یاندووه‌: گفتوگۆی به‌ر له‌ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم و گفتوگۆی دوای ئه‌نجامدانی ریفراندۆم له‌ یه‌كتر ناچن. حكوومه‌تی هه‌رێم به‌رله‌وه‌ی بچێته‌ ورده‌كاریی هه‌رجۆره‌ گفتوگۆیه‌كه‌وه‌، پێویسته‌ پابه‌ندی ده‌ستوور و بنه‌ما نیشتمانییه‌كان بێت.

ده‌شڵێ: ریفراندۆم هه‌وڵه‌كانی به‌ ئاراسته‌ی جیابوونه‌وه‌ نیشانداوه‌ و پێویسته‌ حكوومه‌تی هه‌رێم بۆ دووباره‌نه‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌ گره‌نتی بدات.

حه‌دیسی گوتیشی: مادده‌ی ١٤٣ی ده‌ستوور ده‌سه‌ڵاتی ئه‌وه‌ی داوه‌ته‌ حكوومه‌تی ناوه‌ندیی كه‌ هه‌ژموونی له‌ كه‌ركووك و ناوچه‌ جێناكۆكه‌كان هه‌بێت.

وته‌بێژه‌كه‌ی به‌غدا داوای پابه‌ندبوون به‌ ده‌ستوور ده‌كات، به‌ڵام له‌ بیری چووه‌ كه‌ به‌ پێی ده‌ستوور ده‌بوایه‌ كێشه‌ی كه‌ركوك و ناوچه‌ دابڕێندراوه‌كان چاره‌سه‌ر بكرێت و یكلایی بكرێته‌وه‌.

 

كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌راست

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.