كۆسره‌ت ره‌سوڵ عه‌لی ،جێگری سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و جێگری یه‌كه‌می سكرتێری گشتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان، سه‌باره‌ت به كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی نێوان فوئاد مه‌عسوم، سه‌رۆك كۆماری عێراق، و مه‌سعود بارزانی ،سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، گوتی: كۆبوونه‌وه‌كه بۆ گفتوگۆكردنه له‌سه‌ر دواین گۆڕانكارییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا، هه‌روه‌ها گفتوكردن له‌سه‌ر پێشنیازه‌كان بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخه‌كه.
هه‌روه‌ها راشیگه‌یاند: هێزی پێشمه‌رگه له ناوچه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووك له ئاماده‌باشیدان بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هه‌ر هێرش و په‌لامارێك له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی و هێزه‌كانی تری عێراقه‌وه.
كه‌مێك به‌ر له ئێستا هه‌ریه‌ك له مه‌سعود بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان و فوئاد مه‌عسوم ، سه‌ركۆماری عێراق، گه‌یشتنه هاوینه هه‌واری دوكان و له‌سه‌ر پرسی ئاڵۆزییه‌كانی ئێستای نێوان به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.