Erbil 10°C ھەینی 27 کانونی یەکەم 03:14

ته‌قینه‌وه‌یه‌ک له‌ سۆماڵ 23 قوربانی لێکه‌وته‌وه‌

له‌ نزیك وێستگه‌ی پاس له‌ شاری مه‌قادیشۆ ته‌قیوه‌ته‌وه‌
ته‌قینه‌وه‌یه‌ك له‌ سۆماڵ 23 قوربانی لێكه‌وته‌وه‌
کوردستان TV
100%

به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ مه‌قادیشۆی پایته‌ختی سۆماڵ، 23 كه‌س گیانیان له‌ده‌ست دا و به‌ ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون.

به‌پێی سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵ، ئۆتۆمبێلێكی بۆمبڕێژكراو له‌ نزیك وێستگه‌ی پاس له‌ شاری مه‌قادیشۆ ته‌قییه‌وه‌، له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 23 كه‌س گیان له‌ده‌ستدا و به‌ ده‌یان كه‌سیش بریندار بوون و زیانێكی زۆریش به‌ر باڵه‌خانه‌كانی ناوچه‌كه‌ گه‌یشتووه‌.

ئه‌و شوێنه‌ی ئۆتۆمبێله‌ بۆمبڕێژكراوه‌كه‌ی لێ ته‌قییه‌وه‌، شوێنێكی قه‌ره‌باڵغه‌ و رۆژانه‌ خه‌ڵك هاتوچۆی لێده‌كات، تاوه‌كو ئێستاش هیچ لایه‌نێك به‌رپرسیارێتی خۆی له‌ ته‌قینه‌وه‌كه‌ رانه‌گه‌یاندووه‌.

ئاماده‌كردن/ سوهێل تاهیر - كوردستان تی ڤی 
 

ئاژانسه‌كانی هەواڵ

جیهان

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.