كتێبی "مسته‌فا بارزانی پێشمه‌رگه و سه‌رۆك" له نوسینی نوسه‌ر حامید گه‌وهه‌ری بڵاوكراییه‌وه.
نوسه‌ر له‌م كتێبه‌دا به شێوه‌یه‌كی زانستی باس له رۆڵ و قۆناغه‌كانی خه‌بات و تێكۆشانی بارزانی نه‌مر ده‌كات بۆ گه‌له‌كه‌ی، به سوود وه‌رگرتن له له دیداری چه‌ند كه‌ساییه‌تیه‌كی ناسراو و پسپۆر له‌گه‌ڵ سوود وه‌رگرتن له چه‌ند هه‌ڤاڵێكی بارزانی نه‌مر.
نوسه‌ر كتێبه‌كه‌ی دابه‌شی سه‌ر چه‌ند ته‌وه‌رێك كردووه وه‌كو: بارزان و بارزانیه‌كان ،شێخ ئه‌حه‌مدی بارزان، ده‌رچوونی مسته‌فا بارزانی له سلێمانی، پاشه‌كشه‌ی بارزانییه‌كان بۆ رۆژهه‌ڵاتی كوردستان و راگه‌یاندنی "پارنی دیموكراتی كورد"، رۆڵی بارزانییه‌كان له كۆماری كوردستاندا، په‌رینه‌وه‌ی بارزانییه‌كان له روباری ئارس، دیداری باقرۆڤ له‌گه‌ڵ مسته‌فا بارزانی و رێكخراوكردنی بارزانییه‌كان، دانانی ئه‌نجومه‌نی كوردان له ئازربایجان، دوا ساڵه‌كانی مسته‌فا بارزانی له مۆسكو و شۆرشی 14ی ته‌موز..چه‌ندین ته‌وه‌ری تر..
هه‌ر له كتێبه‌دا نوسه‌ر ئاماژه‌ی به خۆرارگری و وره‌به‌رزی مستفا بارزانی ده‌كات له هه‌موو كاتێكدا به‌تایبه‌تی له ساته گرنگ و ناخۆشه‌كان كه چۆن هه‌رده‌م گه‌ش بین بووه كه گه‌لی كوردستان به هیواو ئاواتی خۆی ده‌كات ، هه‌روه‌ها نوسه‌ر ده‌ڵێت: "مسته‌فا بارزانی هه‌رده‌م له هه‌وڵی ئه‌وه‌دا بووه كێشه‌ی گه‌لی كوردستان به ئاشتی له‌گه‌ڵ عێراق چاره‌سه‌ر بكات به‌ڵام حكومه‌ته‌یه‌ك له دوایه‌كانی عێراق دانیان به مافی راوای گه‌لی كوردستا نه‌ناوه بۆیه به‌ناچاری ده‌ستی داوه‌ته به شۆرشی چكداری".
له دوابه‌شی كتێبه‌كه‌دا نوسه‌ر چه‌ند به‌ڵگنامه‌و وێنه‌ی گرنگی بڵاوكردۆته‌وه.
شایانی باسه نوسه‌ر حامید گه‌وهه‌ری تاوه‌كو ئێستا (28) به چاپ گه‌یاندوه ، (9) كتێبیشی وه‌رگێراونه ته سه‌ر زمانی كوردی دوو به‌رهه‌میشی وه‌رگێرنه‌ته سه‌رزمانی فارسی
ئه‌م كتێبه ده‌تواندرێت وه‌كو سه‌رچاوه‌یه‌كی زانستی ئه‌كادیمی لێكۆله‌وه‌ران سوودی لێوه‌ربگرن.
كوردستان تیڤی/ كامه‌ران حاجی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.