Erbil 8°C شەممە 23 تشرینی دووەم 04:03

کۆنگرێسمانێکی ئه‌مه‌ریکی: بۆ پاراستنی کورد له‌ که‌رکووک‌ پێویسته‌ ئه‌مریکا هه‌ڵوێستى هه‌بێت

كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی ترێنت فرانكس
كۆنگرێسمانێكی ئه‌مه‌ریكی: بۆ پاراستنی كورد له‌ كه‌ركووك‌ پێویسته‌ ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى هه‌بێت
کوردستان TV
100%


كۆنگرێسمانی ئه‌مریكی ترێنت فرانكس له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا له‌باره‌ی ئه‌گه‌ری هێرشی چه‌كداری میلیشیاكانی سه‌ر به‌ حه‌شدی شه‌عبی بۆ سه‌ر كه‌ركوك هۆشداری ده‌دات و ده‌ڵێت، بۆ پاراستی كوردستان، پێویسته‌ ئه‌مریكا هه‌ڵوێستى هه‌بێت. 


له‌ به‌یاننامه‌یه‌كی فه‌رمیدا، ترێنت فرانكس، كۆنگریسمانى ئه‌مریكی، ڕایگه‌یاند: "حه‌شدی شه‌عبی له‌ لایه‌ن (هادی عامری)یه‌وه‌ فه‌رمانده‌یی ده‌كرێت و عامریش خۆی پیاوی قاسم سوله‌یمانی، فه‌رمانده‌ی قودسی سوپای پاسدارانی ئێرانه‌".
 

سه‌باره‌ت به‌ بارودۆخی باشووری كه‌ركووك، ئه‌و كۆنگرێسمانه‌ ئه‌مریكییه‌، هۆشداری ده‌دات و داوا له‌ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق ده‌كات، له‌ هه‌ر جۆره‌ په‌لهاوێشتنێك بۆ ناوچه‌كانی ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه‌، به‌ زووترین كات ڕێگه‌ له‌ حه‌شدی شه‌عبی بگرێت. 

هه‌روه‌ها هانی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراقیش ده‌دات به‌ڵێنی دوو هه‌فته‌ی پێشترى خۆی جێبه‌جێ بكات و ڕێگه‌ نه‌دات هیچ هێزێكی نێوخۆیی و ده‌ره‌كی هێڕشی سه‌ربازی له‌ دژی كوردستان ئه‌نجام بدات.

له‌ درێژه‌ی به‌یاننامه‌كه‌دا، فرانكس نووسیویه‌تى: “له‌ میانه‌ی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان دژ به‌ داعش، ئێران به‌ ڕوونی دیاره‌ خۆی خزاندووه‌ته‌ نێو كاروبارى حكوومه‌ت و سوپای عێراق، كاتی ئه‌وه‌ هاتووه‌ به‌غدا بۆمانی بسه‌لمێنێت كه‌ دارده‌سته‌ی تاران نییه‌، ناكرێ چیتر ئه‌مریكا پاره‌ و یارمه‌تی دارایی بۆ حكوومه‌تی عێراق بنێرێت، ئه‌گه‌ر هه‌مووی له‌ خزمه‌تی چه‌كداره‌كانی سه‌ر به‌ ئێران خه‌رج بكرێت”.

ئه‌م كۆنگرێسمانه‌ جه‌خت ده‌كاته‌وه‌ كه‌ كاتی ئه‌وه‌ش هاتووه‌، حكوومه‌تی ئه‌مریكا ئه‌م بێ هه‌ڵوێستییه‌ به‌رامبه‌ر به‌ هه‌ڕه‌شه‌كانی سه‌ر كورد، كه‌ هاوپه‌یمانی واشنتۆنن، بگۆڕێت.
 

هه‌واڵ

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.