فه‌رمانده‌یه‌كى سه‌ربازى ئه‌مه‌ریكى له هاوپه‌یمانى نێوده‌وله‌تى رایده‌گه‌ینێت" 95ى خاكى عێراق له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رزگار كراوه.
رۆبێرت وایت له كۆنگره‌یه‌كى رۆژنامه‌وانیدا له به‌غدا رایگه‌یاند" هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاو هاوه‌له‌كانى له هاوپه‌یمانى نێوده‌وله‌تى به هاوكارى هێزه عێراقىیه‌كان توانیویانه زۆربه‌ى خاكى عێراق له ده‌ستى تیرۆریستانى داعش رزگار بكه‌ن و له تیرۆر پاك بكه‌نه‌وه.
تێزانین له سه‌ره‌تاى هاوینى سالى 2014 گروپى تیرۆریستى داعش بۆ یه‌كه‌م جار هێرشى كرده سه‌ر شارى مووسل و توانى له ماوه‌یه‌كى كه‌مدا و به بێ به‌رگرى كردن له لایه‌ن هێزه‌كانى عێراقه‌وه شارى مووسل كۆنترۆل بكات و دواتر په‌لى هاوێشت بۆ ناوچه‌كانى تر‌ى عێراق .
پاشان به‌ره‌ى هاوپه‌یمانى نێوده‌وله‌تى دژى داعش پێكهات و به هاوكارى هێزه‌كانى پێشمه‌رگه و هێزه‌كانى عێراق توانیان رووبه‌رووى رێكخراوى تیرۆریستى داعش ببنه‌وه و به‌هۆیه‌وه تاكو ئه‌مرۆ توانراوه 95%ى خاكى عێراق له مه‌ترسیدارترین گروپى تیرۆریستى پاك بكه‌نه‌وه.
كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.