دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه ،بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردن و راپرسی هه‌رێمی كوردستانی ده‌ركرد.
دادوه‌ر عه‌بدولستار به‌یره‌قدار، گوته‌بێژ به‌ناوی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ریی باڵای عێراق رایگه‌یاند: دادگای لێكۆڵینه‌وه‌ی ره‌سافه، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی سه‌رپه‌رشتیاری ریفراندۆمی هه‌رێمی كوردستان ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و بڕیاره به پشتبه‌ستن به سكاڵای ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ده‌ركراوه‌و ده‌ڵێن پێچه‌وانه‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی عێراقه.
گوتیشی: دادگا به‌پێی ماده‌ی 329 له یاسای سزاكان، بڕیاری ده‌ستگیركردنی بۆ سه‌رۆك و ئه‌ندامانی كۆمیسیۆن ده‌ركردووه.
هاوكات سه‌عد حه‌دیسی ،گوته‌بێژ به‌ناوی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی عه‌بادی رایگه‌یاند: دادگای عێراق بڕیاری ده‌ستگیركردنی ئه‌ندامانی كۆمیسیۆنی دهركدووه، ئه‌و كه‌سانه خۆیان دووچاری لێپرسینه‌وه‌ی یاسایی كردۆته‌وه و ئیستا له‌لای دادگای عێراقی داواكراون.
جه‌ختیشیكرده‌وه، جێبه‌جێكردنی بڕیاری ده‌ستگیركردنیان له ئه‌ستۆی هێزه ئه‌منییه‌كانه و ئه‌سته‌م نییه، ئه‌مڕۆ یان سبه‌ینێ یان هه‌ر كاتێكی دیكه جێبه‌جێ ده‌كرێت.
كوردستان تیڤی: رزگار تاهیر
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.