ستیڤان دوجاریك گوته‌بێژی فه‌رمی به‌ناوی سكرتێری گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان رایگه‌یاند كه له ساڵی 2014ـه‌وه ژماره‌ی په‌نابه‌ره عێراقییه‌كان گه‌یشتۆته پێنج ملیۆن و 400 هه‌زار هاووڵاتی .
روونیشیكرده‌وه كه نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كان و هاوپه‌یمانه‌كانیان زۆر نیگه‌رانن له سه‌ر ره‌وشی هاووڵاتیانی مه‌ده‌نی له حه‌ویجه و ئه‌و شوێنانه‌ی كه دووچاری شه‌ڕ ده‌بێته‌وه .
دوای پڕۆسه‌ی ئازادكردنی ناوچه‌كان له ناوه‌راستی ساڵی 2015 ژماره‌ی په‌نابه‌ران كه‌مبۆته‌وه به‌هۆی گه‌ڕانه‌وه‌ی به‌شێكیان بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆیان به‌تایبه‌تی له پارێزگاكانی ئه‌نبار و نه‌ینه‌وا و سه‌لاحه‌دین و دیاله .
سوهێل تاهیر عه‌بدولڵا - كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.