دوای راگه‌یاندنی ستراتیژیه نوێیه‌كه‌ی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به رێككه‌وتنامه ئه‌تۆمیه‌كانی ئێران و به تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران، وه‌زاره‌تى ده‌ره‌وه‌ى ئێران هه‌ڕه‌شه له ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و ده‌ڵێت ئه‌گه‌ر سوپای پاسداران به تیرۆرست بناسێنن وه‌ڵامێكی هێنده به هێزمان ده‌بێت تا ماون له بیریان نه‌چێته‌وه.
مه‌حه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ى ئێران له وه‌ڵامی رۆژنامه‌واناندا به راگه‌یاندنه‌كانی راگه‌یاند هه‌ڵوێستی تاران سه‌باره‌ت به هه‌ڕه‌شه‌كانی تره‌مپ به‌رامبه‌ر به رێككه‌وتننامه ئه‌تۆمیه‌كانمان و به تیرۆرست ناساندنی سوپای پاسداران بێ وه‌ڵام نابێت و كۆماری ئیسلامی ئێران وه‌ڵامێكی گونجاوی دۆناڵد تره‌مپی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ده‌داته‌وه.
زه‌ریفی ده‌شڵێ كه وڵاته‌كه‌ی سه‌ربه‌خۆیانه به‌رده‌وام ده‌بێت له په‌یڕه‌وكردنی سیاسه‌ته‌كانی له ناوچهكهداو دوور له هه‌ڵوێستی نابه‌جێیانه‌ی كه‌سانی دیكه ده‌جوڵێته‌وه.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران هه‌روه‌ها ده‌شڵێت: وڵاته‌كه‌ی سه‌رچاوه‌ی ئارامی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یه‌و تره‌مپ و هاوپهیمانانهكانی به پشت به‌ستن به فرۆشتنی چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نى له ناوچه‌كه‌دا سیاسه‌تێكی هه‌ڵه په‌یره‌و ده‌كه‌ن و به‌م سیاسه‌ته هه‌ڵه‌یه‌ش جگه له زیانگه‌یاندن به ناوچه‌كه به‌رهه‌مێكی تری نه‌بووه.
داستان ئه‌میر / كوردستان تی ڤی
کۆمێنت (0)
تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.