Erbil 11°C ھەینی 22 تشرینی دووەم 22:17

ئوسامه‌ نوجێفی ده‌ستپێشخه‌رییه‌ک بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌و قه‌یرانه‌کان‌ ده‌خاته‌روو

ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی
کوردستان TV
100%

ئوسامه‌ نوجێفی، جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق بۆ چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كان و دۆزینه‌وه‌ی چاره‌سه‌ری "نیشتمانی بۆ قه‌یرانه‌كان" و پرسی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، ده‌ستپێشخه‌رییه‌ك راده‌گه‌یه‌نێت.

ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه‌ 8/10/2017 جێگری سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند: "ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ و قه‌یرانه‌كان‌ و پرسی ریفراندۆمی كوردستانه‌ ، دوور له‌ هه‌ڕه‌شه‌ و ئاماژه‌دان به‌ به‌كارهێنانی هێزی سه‌ربازی".

هه‌روه‌ها ته‌ئكیدیكرده‌وه‌ كه‌ ده‌ره‌نجامه‌كانی ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ ده‌خه‌نه‌ به‌رده‌ستی حه‌یده‌ر عه‌بادی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق و سه‌رجه‌م لایه‌نه‌ په‌یوه‌نداره‌كان و سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تان و كوتله‌ سیاسییه‌كان".

ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ی نوجێفی پاش رۆژێكه‌ له‌ دیداری نێوان خۆی و ئه‌یاد عه‌لاوی جێگرانی سه‌رۆك كۆماری عێراق له‌گه‌ڵ مه‌سعوود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان.

پێده‌چێت ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه‌ له‌ چوارچێوه‌ی ئه‌و چوار خاڵه‌دا بێت كه‌، دوێنێ فوئاد حسێن سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتی هەرێم رایگەیاندبوو، كه‌ ئامادەبووانی كۆبوونەوەكه‌ لەسەر چوار خاڵ رێككەوتن.

كوردستان تیڤی/ رفعت مزورى

عێراق

کۆمێنت (0)

تا ئێستا هیچ کۆمێنتێک نەکراوە.

وەڵام بدەوە وەک میوان

دەتەوێت ئاگانامەکان وەربگریت؟
بمێنەوە لەگەڵ نوێترین هەواڵ و ڕووداوەکانمان.